ناوهڕۆك
ناساندن
عەبابەیلێ (بە ئینگلیزی: Ababaili)، گوندێکی کوردستانە و کەوتووەتە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە. عەبابەیلێ کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی شاری هەڵەبجەی شەهید لە دامێنی چیای شنروێ. لە ١٩٣٣ قوتابخانەی تێدا کراوەتەوە و لە ١٩٧٤ و ٢٠٠٧ قوتابخانەی نوێی بۆ کراوەتەوە. عەبابەیلێ تەنها ٤ کیلۆمەتر لە هەڵەبجەی شەهیدەوە دوورە. لە زستاندا کەشوهەوایەکی ساردی هەیە و تێکرای ڕێژەی بارانبارین دەگاتە ٥٠٠ بۆ ٩٠٠ ملیمەتر.
زانیاری گشتی
گوندی عەبابەیلێ
|
|
---|---|
وڵات | کوردستان، عێراق |
پارێزگا | ھەڵەبجەی شەهید |
بەرزایی | ١٠٢٥ مەتر (٣،٣٦٣ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی |
• ئایین | ئیسلام، سوننی شافیعی |
جوگرافیا
عەبابەیلێ لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی جەلیلە و لە باشوور لەگەڵ گوندی دەڵەمەڕ و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی زەلەکێ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ شاری هەڵەبجە.
سەرچاوەکان
913 بینین