ناوهڕۆك
تەنیاییت
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: تەنیاییت
تەنیاییت ژوورێکە بۆ شیعری غەریبیم لە ناویا، ئەبارێم، دائەکەم، شەست ئەکەم
سەرتاپای کەژانی خەمانت تەڕ ئەکەم.
ئەی کچی نامۆیی و هەڵقرچان!
تەنیاییت هەروەکو تەنیایی کوردستان
بە هەردوو
کردوومیان بە چاوی زستان و
بە داری گریانی
دوای خەزان!
سەرچاوەکان
714 بینین