سیستەمەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-22-22:11:00 - کۆدی بابەت: 11511
سیستەمەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سیستەمەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان (بە عەرەبی: نظام القبولات في الجامعات و المعاهد في اقليم كردستان، بە ئینگلیزی: Admission systems in universities and colleges in the Kurdistan Region)، بەپێی چەنە سیستەمێکی دیاریکراو خوێندکار دەتوانێت بخوێنێت لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان

سیستەمەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان

سیستەمی زانکۆلاین

سیستەمێکی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ١٢یە لە بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان، ئەو بەشانەی لە زانکۆلایندا هەن بریتین لە: کۆلێژە پزیشکییەکان، کۆلێژەکانی زانست، یاسا، چەند بەشێکی دیکە. لەم سیستەمدا هەشتا لە سەدی کورسییەکان بۆ ئەو خوێندکارانە دابینکراوە کە دانیشتووی پارێزگاکەی خۆیانن و زانکۆی ئەو شوێنەی لێیە، بیست لە سەداکەی تر بۆ خوێندکارانی پارێزگاکانی تری هەرێم دابین کراوە، سیستەمێکی خۆڕاییە و دەوامم بەیانیانە زۆرترین کورسی وەرگیرانی هەیە.

سیستمی کریدیت

لەم سیستەمدا هەژمارکردنی کریدیت بۆ وانە پەیوەندیدارەکانی هەر بەشێک پەیڕەو دەکرێت، ئەوەش لەبری تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن، واتا تێکڕای کۆتای خوێندکار، حەفتا لە سەدی لەسەر تێکڕای پۆلی دوانزە دەبێت، سی لە سەدی لەسەر وانە پەیوەندیدارەکان دەبێت، هەر بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکان وانەی پەیوەندیداری جیاوازی هەیە، بەپێی بەش و زانکۆکان جیاوازە، کەمترین تێکڕای پێشبڕکێ بۆ وەرگرتن بە سیستەمی کریدیت بریتی دەبێت لە شەست و پێنج لە سەد بۆ کۆلێژ و شەست لە سەد بۆ پەیمانگا، ئەمە لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانیشدا جێبەجێ دەکرێت بەپێی ڕێنمایی حکومەت.

سیستەمی پاڕالێل

یەکێکە لەو سیستەمانەی کە چەند ساڵێکە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیڕەوی دەکات بۆ وەرگرتنی بەشێک لە خوێندکارەکانی قۆناغی دوانزە لە زانکۆ و پەیمانگاکان، لە بەرامبەردا بڕێک پارە وەردەگیرێت لە خوێندکارەکە، کە تیایدا دوو جۆر خوێندکار وەردەگیرێت بە پاڕالێل، واتا ساڵانە بە پارەیە و دەوامی بەیانیانە.

  • ئەو خوێندکارانەی بەهۆی گەورەیی تەمەنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە کاتی بەیانیان بە خۆڕایی وەرناگیرێن.
  • ئەو خوێندکارانەی کە نەیانتوانیوە نمرەی پێویست بە دەستبهێن بۆ گەیشتن بە حەز و خولیای خۆیان و ئەو کۆلێژ و پەیمانگایەی ئارەزوویان لێیە.

سیستەمی ئێواران

لە سیستەمی ئێواراندا بەهەمان شێوەی پاڕالێل، خوێندکار پێویستە کرێی خوێندن بدات، بۆ زانکۆ نابێت نمرە لە شەست و پێنج کەمتر بێت بۆ پەیمانگاش نابێت لە پەنجا و پێنج کەمتر بێت، بە کورتی ساڵانە بە پارەیە و دەوامم ئێوارانە. 


سەرچاوەکان



233 بینین