ناساندن
پڕۆژەی دەرچوون و توێژینەوەی زانستی (بە ئینگلیزی: Graduation project and scientific research) کتێبێکی تایبەتە لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردن و نووسینی توێژینەوە زانستی. لە نووسینی یاریدەدەری پرۆفیسۆڕ دکتۆر عبدللە ئەحمەد حەمە و توێژەری دەروونی شانیا عبدللە ئەحمەدە.
ناسنامەی کتێب
| ناوی کتێب | پڕۆژەی دەرچوون و توێژینەوەی زانستی |
| ناوی نووسەر | د. عبدللە ئەحمەد حمە و شانیا عبدللە ئەحمەد |
| بابەت | زانستی |
| زمانی نووسین | کوردی و ئینگلیزی |
| نەخشاندنی بەرگ و نووسین | م. نەرمین حەمەخان |
| نۆبەی چاپ | چاپی یەکەمی لە ٢٠٢٣ بووە |
| چاپ و بڵاوکردەوە | کتێبخانەی گەشە |
| ژمارەی لاپەڕە | ١٥٦ لاپەڕە |
پێشەکی
لە پێشەکیدا نووسەر د. خاکی کە نازناوی دکتۆر عبدللە ئەحمەد حەمەیە ئاماژەی بە سوپاسگوزاری خۆی کردووە بەرامبەر پەروەدگار، هەروەها دەڵێت: هەمیشە سوپاسگوزارم چاوەکانم و هەستەکانم هەمیشە بە ئاگاییەوە بەخششەکانی تۆ ئەبینن ئەی خودای میهرەبان و باڵا و بەتوانا. هیوادارم توانیبێتم هەنگاو بە هەنگاو دەربارەی پرۆژەی دەرچوون ڕوونکردنەوە بدەن کە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی کۆلێج و قۆناغی دووەمی پەیمانگاکان ئەنجامی دەدەن وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەکانیان.
ناوەڕۆک
کتێبەکە بە حەوتن هەنگاوی سەرەکی باس لە ئامادەکردن و نووسینی پرۆژەی دەرچوون دەکات دواتر بە وردی ڕوونکردنەوەیان لەسەر دەدات. شایەنی باسە نووسەرەکان لەسەرەتای کتێبەکەدا ئاماژە بە گرنگی توێژینەوەی زانستی، مەبەست لە ئەنجامدانی و پرسیارەکانی توێژینەوەی زانستی دەکەن. هەروەها کتێبەکە بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزییە.
هەنگاوەکان بریتین لە:
- بیرۆکە
- ناونیشان
- نووسینی پرۆپۆزەڵی توێژینەوەکە
- پەسەندکردنی پرۆپۆزەڵ
- دەستکردن بە کاری پراکتیکی
- شیکاری زانیارییەکان
- نووسینی پرۆژەی دەرچوون