ناوهڕۆك
ناسنامەی کتێب
ناوی کتێب: ئاماری پەروەردەیی و دەروونی
نوسەر: د.کەریم شەریف قەرەچەتانی
بابەت: پەروەردەیی
چاپ: زبان صلح، ئێران/تاران
ژمارەی لاپەڕە: ٣٦٨ لاپەڕە
ناساندن
دوای شۆڕشی تەکنەلۆجیا و زانیاری، ئێستا هەموو توێژەرێک پێویستی بەوەیە کە بە شێوەیەکی زانستیانە مامەڵە لەگەڵ داتا و زانیارییەکاندا بکات، کە سەرجەم بوارەکانی ژیانی گرتووەتەوە، سەرەڕای شارەزابوون لە ئەو ڕێگا و شێوازانەی کە ئەو زانیاری و داتایانەی پێ شیتەڵ دەکرێتەوە. ئامارزانی بەپێی تێگەیشتنی سەردەمانە، ئێستا زانستێکی تەواو سەربەخۆیە و سەرجەم زانست و بوارەکانی تری ژیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان سوود لە کەرەستە و ئامڕاز و یاسا و ڕێساکانی وەردەگرن.
ئامار ڕۆڵی سەرەکی لە هەموو بوارەکان بە شێوەیەکی گشتی و بواری پەروەردە و دەروونزانی بە شێوەیەکی تایبەتی هەیە، ئەم کتێبە یارمەتیدەری خوێنەرە تاوەکو زانیاری پێویستیان دەربارەی: چەمکی ئامار، بوارەکانی، گرنگی، ڕێگا، کەرەستە و یاسا ئامارییەکان و شێوازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری و چۆنیەتی خستنەڕوویان و جۆرەکانی نموونەی توێژینەوە و چۆنیەتی هەڵبژاردنیان و پێوانەکانی وەک: ناوەندی ژمێرەیی، ناوەڕاست، مۆد، چواریەکی، دەیەکی، سەدیەکی، لادانی ستاندارتی، کای سکوێر، تی تێست، دواتر شیتەڵکردنەوە و لێکدانەوەی دەرئەنجامەکان هەبێت.