ناوهڕۆك
ناساندن
پاکڕاگرتنی ژینگە (بە عەرەبی: الحفاظ على نظافة البيئة، بە ئینگلیزی: Keeping the environment clean)، پاک ڕاگرتنی ژینگە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵان، جۆراوجۆری بایۆلۆجی سروشت، خۆشگوزەرانی ئابووری و کوالیتی ژیانی گشتیمان زۆر گرنگە. هەروەها دەوروبەری پاک و ژینگەی پاک زۆر جوانتر و باشترە بۆ چێژوەرگرتن.
چۆنیەتی پاک ڕاگرتنی ژینگە
هەمیشە پیسبوونی ژینگە تاوانی کۆمپانیا و کارگەکان و دوکەڵ نییە بەڵکو هەڵەی مرۆڤەکانیشی تێدایە، ئەگەر ئێمە بەردەوام نەبین لە پیسبوونی ژینگە و ئەو کارانە نەکەین کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە ئەوا ئەگەر ژینگەکەشمان پاک نەبێت ئەوا زیاتر پیس نابێت. لەبەر ئەوە ئاگاداربە هەمووان پێکەوە ڕۆڵمان هەیە لە بەکاربردن و ستانداردە ئەخلاقییەکان و پاراستنی ژینگەیەکی پاکدا. کەواتە زۆربەی ئەم ئامۆژگاریانە ئەو شتانەن کە دەتوانیت لەناو ماڵ و خێزانەکەتدا ئەنجامی بدەیت بۆ کەمکردنەوەی بارگرانییەکانی ژینگە، هەروەها هەمووان پێکەوە دەتوانین کاریگەرییەکی گەورە دروست بکەین.
ڕێگاکانی پاک ڕاگرتنی ژینگە
یەکەم/ ڕەتکردنەوەی شتومەکی یەکجار بەکارهێنراو
لە کاتێکدا گۆڕینی هەموو بەرهەمە یەکجار بەکارهێنراوەکان بە بەرهەمە دووبارە بەکارهێنراوەکان باشترینە، بەڵام لە سەرەتادا دەتوانێت سەرسوڕهێنەر بێت. بۆ دەستپێکردن، بیر لەوە بکەرەوە کە ئایا بەرهەمەکە بۆ زیاتر لە کاتژمێرێک بەکاردەهێنرێت یان نا. ئەگەر تەمەنی بەکارهێنانی بەرهەمەکە کەمتر بوو لە کاتژمێرێک وەک (قاپ و کەوچک و پەرداغی سەفەری، کیسی نایلۆن و چەندانی تر) ئەوا هەوڵبدە بە جێگرەوەیەکی بەردەوامتر بیگۆڕیت.
یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ دوورکەوتنەوە لەم بەرهەمانە ئەوەیە کە پێش ئەوەی بێنە ناو ماڵەکەت و ناو ژیانتەوە ڕەتیان بکەیتەوە. لانیکەم ئەمە بکە بە چالێنجێک و هیچی نوێ مەکڕن بۆ ئەوەی کاڵای فڕێدروات زۆر نەبێت. هەروەها ڕیسایکلکردن ڕێگایەکی گرنگە بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە، هەروەها گرنگترینی ڕیسایکلکردن 3 R’s (کەمکردنەوە، دووبارە بەکارهێنانەوە، دووبارە دروستکردنەوە) REDUCE ە. ئاگاداربە تا کەمتر شتەکان بەکاربهێنیت کاڵاکان کەمتر دەبێت بۆ فڕێدان.
دووەم/ دڵنیابە پاشماوەکانت دەچێتە شوێنی گونجاو
هەموو هەوڵێک بدە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی ئەو پاشماوەیەی فڕێی دەدەیت لەو شوێنە کۆتایی دێت کە پێویستە. ئەو کەرەستانە دووبارە بەکاربهێنە کە دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە و دڵنیابە لە کەمکردنەوەی زبڵی ڕۆژانەی ماڵەکەت.
سێیەم/ چاندنی دار و درەختی سروشتی لە ماڵەکەتدا
ناوچەی ژیانی سەوز لە شارەکانمان و دەوروبەری شارەکانمان بۆ تەندروستی هەسارەکەمان زۆر گرنگە. هەروەها بەپێی توێژینەوەیەکی دانیمارکی ڕووبەری سەوزایی زۆر پێویستە بۆ تەندروستی دەروونیمان، کە سەرچاوەیەکی سەرەکیمانە بۆ دەستکەوتنی ئۆکسجینی نەگۆڕ. هەروەها جوانی بە ژینگە و هەسارەکەمان دەبەخشێت. چاندنی دار و درەخت و هەبوونی پڕێکی زۆر لە سەوزایی و دەرەخت لە ژینگەکەمان تەنها پارێزگاری لە ژینگەکە ناکات بەڵکو پیسبوونی کاربۆنیش کەم دەکەنەوە و پشتگیری تەندروستی گیانلەوەرە کێوییەکان دەکەن.
چوارەم/ هەوڵبدە ئۆتۆمبێلەکەت کەمتر بەکاربهێنە
لە سەردەمی هاوچەرخدا ٩٠٪ی گواستنەوەی ڕێگاوبان لە ئەمریکا وابەستەی نەوتە. کاتێک بە پێ دەڕۆیت یان بە پاسکیل دەڕۆیت یان بە گواستنەوەی گشتی دەڕۆیت، شوێنپێی کاربۆنەکەت بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکەیتەوە. ئەگەر پێویست بوو شۆفێری بکەیت، هەوڵبدە لەو کاتانەدا دەربچیت کە ڕێگا کەمتر قەرەباڵغە. هەروەها هەوڵبدە دەرچوونەکانت سنووردار بکەیت و بزانە دەتوانیت ڕێگری لە چەند گەشتی جیاواز بکەیت کە ئەمەش کاتت بۆ دەپارێزێت.
پێنجەم/ پاراستنی ئاو
لەگەڵ فڕێدانی پاشماوەی پیشەسازییەکان بۆ ناو ئاوەکانمان، دەستڕاگەیشتنمان بە ئاوی خواردنەوەی شیرین و پاک کەم دەبێتەوە. هەوڵبدە ئاوی باران لەناو سەتڵ یان بەرمیلێکدا کۆبکەیتەوە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ئاودانی باخچەکەت، یان تەنانەت دەتوانیت ئاوی کۆکراوەی باران بەکاربهێنیت بۆ شۆردنی ئۆتۆمبێلەکەت.
شەشەم/ ئاگاداری ئەندامانی خێزانەکەت و هاوڕێکانت بکە کە گرنگی بە پاک ڕاگرتنی ژینگە بدەن
چەند هەنگاوێک هەیە کە دەتوانین لە ژیانی تاکەکەسی خۆماندا بیگرینەبەر بۆ پاک ڕاگرتن و پاراستنی ژینگە لە پیسبوون بەڵام باشتر وایە کە پێکەوە بە کۆمەڵ هەمووان کار بکەین بۆ دوورکەتنەوە لە پیسبوونی ژینگە، لەبەر ئەوە باشترە جگە لە خۆت ئەندامانی خێزانەکەت و هاوڕێ و هاوپۆل و هاوپیشەکانت ئاگادار بکەیتەوە و چاڵنجێکیان پێبکەیت کە بریتی بێت لە پاک ڕاگرتنی ژینگە و دوورکەوتنەوە لە پیسبوونی ژینگە.
حەوتەم/ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان و فڕێدانی پاشماوە بە شێوەیەکی دروست
زۆرێک لە پیشەسازییەکان پاشماوەی ژەهراوی وەک ڕۆن، بۆیاخ، ئامۆنیا و ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکانی تر بە ئاشکرا فڕێدەدەن، کە ئەمەش مەترسیدارە بۆ ئاو و هەوا چونکە ئەم ماددە کیمیاییانە دەچنە ناو ئاوی ژێر زەوی. کاتێک هەموو ئەم ماددە کیمیاییانە یەکدەگرن دەبێتە هۆی توشبوونی چەندین کەس بە نەخۆشی جیاواز و دەگمەن کە دیارترینیان نەخۆشی شێرپەنجەیە کە بەشیوەیەکی بەرچاو دیارە لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەی توشبووانی شێرپەنجە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە. هەروەها کشتوکاڵی ئاسایی پیسکەرێکی ناسراوە کاتێک باس لە ڕژانی ماددە کیمیاییەکان دەکرێت.