سوودی دارودرەخت لە ژینگەدا

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-06-10-00:33:00 - کۆدی بابەت: 13132
سوودی دارودرەخت لە ژینگەدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودی دارودرەخت لە ژینگەدا (بە عەرەبی: فوائد الأشجار في البيئة، بە ئینگلیزی: Benefits of trees in the environment)، درەختەکان سوودێکی یەکجار باش و دیاریان هەیە لەسەر ژینگەی دەورووبەر، لە سەردەمی هاوچەرخدا بەهۆی زیاد بڕینەوەی درەختەکان و سووتانی دارستان و لەناوچوونیان هێشتا لە ١٣٪ زەوی دارستانە.

سوودەکانی درەخت

گۆڕانی کەشوهەوا و لەدەستدانی گیانلەبەرە کێوییەکان و پیسبوونی ژینگە مەترسییەکی زۆر ڕاستەقینە و لە ئێستاوە کاریگەرییان لەسەر جیهان دروست کردووە. دار و درەختەکان بەشێکن لە چارەسەر بۆ ڕزگاربوونمان لەم جۆرە مەترسییانە، هەروەها گیانلەبەرە کێوییەکان و کەشوهەوای پاک دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ڕزگارکردنی سروشت و مرۆڤ و هەسارەکەمان لە پیس بوون و لەناوچوونی جیهان.

سوودی دار و درەخت لە ژینگەدا چییە؟

یەکەم/ گۆڕانی کەشوهەوا
دارەکان تەنها کاربۆن کەم ناکەنەوە چونکە دەتوانن کاربۆن لە بەرگەهەواشەوە دەربهێنن، هەروەها دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە کاتی فۆتۆسێنتێزدا هەڵدەمژن و دواتر بۆ چەندین سەدە هەڵدەگیرێن، هەروەها بەشێکی زۆری ئەم کاربۆنە لە گەڵاکاندا هەڵدەگیرێت، کە دەیگوازێتەوە بۆ خاکی دارستانەکان کاتێک کە درەختەکە دەبڕێتەوە و لە دارستانەکەدا لەناودەچێت، هەروەها دارەکانی نزیک ئاوەکان دەتوانن بەرگرییەکی بەسوود بن لە لافاو لە سەردەمێکدا کە گۆڕانی کەشوهەوا لافاو زیاد دەکات، دارەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بڕی ئاوی باران کە دەچێتە ناو ڕێڕەوی ئاوەکانەوە کەمدەکەنەوە، کە ئەمەش لە بەرانبەردا ئەگەری تەقاندنی کەنارەکانی ڕووبارێک و ژێرئاوکەوتنی ناوچە نزمەکان کەمدەکاتەوە.

دووەم/ هەبوونی زیندەوەری جۆراوجۆر
هەبوونی دار و درەختی زۆر تەنها سوودی نییە بۆ پاک کردنەوەی کەش و هەوا، بەڵکو دار و درەختی زۆر دەبێتە هۆی جێگای مانەوە و ئەوانەوە بۆ چەندین زیندەوەری جۆراوجۆر وەک باڵندەکانی دارستان، شەمشەمەکوێرە، پەپوولە کە هەموویان پشت بە دارستان و دار و درەختی زۆر دەبەستن بۆ خۆراکدان و زاوزێکردن و گەشەکردنیان. بەڵام بەهۆی ئەوەی لە سەردەمی هاوچەرخدا درەختەکان زۆر بڕێندراونەتەوە و دارستانەکان بەهۆی سووتانەوە لەناو چوون ئەمەش بۆتە هۆی کەم بوونەوەی ئاستی گیانلەبەرەکان کە لە ئێستادا ٥٣%ی جۆرەکانی گیانلەبەرە کێوییەکانی دارستانەکانمان لە دابەزیندان و بە تایبەتی پەپوولە دارستانییەکان بە ڕێژەی ٥٨% لە ساڵی ١٩٩٠ەوە دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

سێیەم/ تەندروستی و خۆشگوزەرانی
دارەکان تەندروستی جەستەیی و دەروونیمان لە زۆر ڕووەوە بەرز دەکەنەوە، هەروەها بەرگەهەواکەمان دەوڵەمەند دەکەن بە ئۆکسجین و پیسکەرەکان لە هەوادا دەپاڵێون و سێبەر لەسەر شەقامەکانمان دروست دەکەن کاتێک کەش زۆر گەرمە، هەروەها بوونی دار و درەختەکان بەرگری لەشمان باشتر دەکەن. توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو ماددە کیمیاییانەی کە پێی دەوترێت فیتۆنساید، کە لەلایەن ڕووەک و درەختەوە دەردەدرێن، بەرگری و هۆرمۆن و سووڕی خوێن و دەمارەکانمان بەهێز دەکەن کاتێک هەناسەیان پێدەدەین، هەروەها دارەکان کوالیتی ژیانمان باشتر دەکەن و دەبنە هۆی ڕزگاربوونمان لە نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

چوارەم/ بەرهەمهێنانی خۆراک
دار و درەخت و کشتوکاڵ شان بە شانی یەکتر دەڕۆن، واتا دارەکان کەشوهەوایەکی گەنجاو بۆ گیانلەبەرە کێوییەکان دروست دەکەن و تادێت زیاتر پەنا دەبەن و شوێنی سێبەر بۆ پشوودان لە شەپۆلی گەرمای هاوین. هەروەها دارەکان تەندروستی خاک باشتر دەکەن و ڕێگری لە وەرینی خاک دەکەن، ئەوانەی بەدرێژایی ڕێڕەوی ئاو یان نزیکیان یارمەتی پاراستنی ئاوەکان و گیانلەبەرە کێوییەکانیان دەدەن لە پیسبوون لە ئاوی کێڵگەکاندا.

پێنجەم/ دروست بوونی ڕووبەری سەوزایی شارەکان
دارەکان دەتوانن پیسبوونی دەرەوە و ناوماڵ بە ڕێژەی ٥٠% کەم بکەنەوە، لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵگا شارییەکان بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەری نەخۆشی و مردنەکانی پەیوەست بە پیسبوونیان لەسەرە، تێکەڵکردنی دار و دارستانی زیاتر لە ناوچە شارییەکان بە تەواوی گرنگە بۆ تەندروستی و مانەوەی ژیان بە ئاسوودەیی.

پاراستنی دار و درەختەکان بۆچی گرنگە؟

  • دار و درەختەکان دەبنە هۆی بەرەنگاربوونەوەی زۆرترین کێشەکانی ژینگە لەوانەش نەخۆشی، گەشەپێدان و تێکچوونی کەشوهەوا.
  • دار و درەختەکان دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ئافات و کێشە ژینگەییەکان.
  • کڕین و چاودێریکردنی ئەو دارانەی کە زۆر پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، یان مەترسی زیان یان لەناوچوونیان لەسەرە.

نۆژەنکردنەوەی دار و درەختە ڕەسەنەکان پێویستی بە چییە؟

  • کەمپەین بۆ حکومەت بۆ بەرهەمهێنانی یاسایەک کە کار بکات بۆ نۆژەنکردنەوەی دارە دێرینەکانە زیانلێکەوتوومان.
  • پەرەپێدانی ڕێنمایی و پێشکەشکردنی ڕاهێنان کە یارمەتی خاوەن زەویەکان و تەنانەت کۆمەڵگا ناوخۆییەکان دەدات چاودێری دارستان و دارەکان بکەن.
  • بەدواداچوون و شیکردنەوەی تەندروستی گشتی و گیانلەبەرە کێوییەکانی دارستانە ڕەسەنەکانمان، بۆ ئەوەی بزانین کە هەرچی پێویستە ئەنجامدراوە.
  • دڵنیابوون لەوەی کە کۆنترین و تایبەتترین دارەکانمان لە پێشینەدان بۆ چاودێری و بەڕێوەبردن.

چۆن زیاتر ژینگەکەمان بە دار و درەخت ڕووپۆش بکەین؟

  • زیادکردنی تێکڕای ڕووپۆشی دارەکانی شار لە ١٦% بۆ ٢٠% بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی بەختەوەرتر و تەندروستتر.
    هەڵمەتکردن بۆ ئامانجی گەورە کە ئەمەش مەبەست بۆ زیادکردنی ڕووپۆشی دارەکانی جیهانە.


سەرچاوەکان



44 بینین