پیسبوونی ژینگە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-21-16:04:00 - کۆدی بابەت: 11347
پیسبوونی ژینگە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پیسبوونی ژینگە (بە ئینگلیزی: Environmental pollution، بە عەرەبی: التلوث البيئي)، پیسبوون بریتییە لە تێکەڵبوون و ئاوێتەبوونی یەکێک لە ڕەگەزەکانی ژینگە زەوی و ئاو و هەوا بە مادەیەکی دیکەی پیس و زیانبەخش بەشێوەیەک کاریگەری نەرێنی بەسەر پێکهاتە و ئەو شتە زیندووانە بکات کە یەکێک لەم ڕەگەزانە دەیانگرێتە خۆی، یان شتێک کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەرکە سروشتییەکانی. چەمکی پیسبوونی ژینگەش گوزارشتێکە بۆ ئاماژەکردن بە چەند دیاردەیەک لەوانە ئەو گۆڕانکارییانەی کە چالاکییە پیشەسازی و ئامڕازەکانی هاتووچۆ بەهۆی دووکەڵ و زبڵ لە هەوا و خاکدا دروستی دەکەن. 

پیسبوونی ژینگە و چڕی دانیشتووان

پیسبوونی ژینگە لە چڕی دانیشتوانی گۆی زەوییەوە دروست دەبێت، بە تایبەت لە کۆمەڵگا هەژارەکان و ژاوە ژاو و دەنگە بەرزەکان، جا ئەمانە لە مرۆڤەوە دەربچن یاخود لە ئامڕازەکانی هاتووچۆی وەک ئۆتۆمبێل و فڕۆکە. 

ڕۆڵی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە پیسکردنی ژینگە 

١- بەکارهێنانی وزەی ناوەکی بەشێوەیەکی مەدەنی و سەربازی دەبێتە هۆی دەرپەڕاندنی چەند تیشکێکی ناپەسەند بۆ نێو ئاو و هەوا ئەمەش چەندان زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت. 
٢- بەکارهێنانی سەرچاوەی وزە، وەک: نەوت و خەڵووز کە چەندان گازی زیانبەخش فڕێدەدەنە بەرگە هەوای زەوی، ئەمەش زیان بە مرۆڤ و ڕووەک و گیانداران دەگەیەنێت، زۆربەی جاریش لەسەر شارەکانی پیشەسازییدا تەپوتۆزێک پەیدا دەبێت کە لە تەمێکی دووکەڵی دروست بووە، تێبینی ئەوەش کراوە ئەو شارانەی ژمارەی ئۆتۆمبێلیان زۆرە و ئەتۆمی کاربۆنیان هەڵگرتووە زیانی گەورە بە ژینگە دەگەیەنن و دەبێتە هۆی دروستکردنی ڕێژەیەکی زۆری یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و دووەم ئۆکسیدی گۆگرد کە ئەمانەش غازی زۆر مەترسیدارن. 

٣- ئەو فڕۆکانەی خێراییان لە خێرای دەنگ زیاترە و ژاوە ژاوێکی زۆر دروست دەکەن و ئۆکسیدی نایترۆجینی بەرهەم دەهێنن، هەندێک پسپۆڕیش پێیان وایە چینی ئۆزۆن پیس دەکەن، هەندێک لەو فڕۆکانە ڕێژەیەکی زۆر هەڵمی ئاو دروست دەکەن و تەمێک دروست دەکەن کە بەری ڕۆژ دەگرێت.
٤- ئەو کارگایانەی کە لە شار و لە نزیک ناوچەی کشتوکاڵیدا دادەمەزرێن، دەبنە گۆی پیسکردنی ژینگە و زیانی گەورە بە دانیشتووان و ڕووەکە گەشەکردووەکانی تەنیشت کارگەکان دەگەیەنن، چونکە دووکەڵ و غازی کارگەکان کاریگەرییان بەسەر ڕووەکدا دەبێت و هەندێ ڕەگەزی مەترسیدار دەپڕژێنێتە سەر ڕووەکەکان کە ڕێژەیەکی کەمی ئەو ڕەگەزانە زیانێکی گەورەیان پێدەگەیەنن. 
هەروەها لە کردەی ساردکردنەوەی وێستگەکانی کارەبادا ڕێژەیەکی زۆری ئاو بەکاردێت و دوای ئەوەی پلەی گەرمای ئاوەکە بەرز دەبێتەوە دەڕژێتە نێو ڕێڕەوی ئاوەکان و ئاوی کەنارەکانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئاوی ئەم کەناڵ و دەریاچانە و مردنی ماسییەکان.

جۆرەکانی پیسبوونی ژینگە

پیسبوونی هەوا 

هەوا لە گازی نایترۆجین بە ڕێژەی %٨ و ئۆکسجین بە ڕێژەی %٢٠ و ڕێژەیەکی کەمی گازەکانی دیکە پێکدێت کە گرنگترینیان دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە بە ڕێژەی کەمتر لە%١ گژوگیا و ڕووەک و درەختەکان گازی ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئاودا و لە کاتی بوونی تیشکی خۆردا کروفیل و چەند مادەیەکی دیکەی لێ پێکبهێنێت. 

گۆڕانی پێکهاتەی هەوا

هەندێک لەو کارلێکانەی لە خاکدا ڕوودەدەن دەبنە هۆی بەکاربردنی هەندێک لەو کارلێکانەی لە خاکدا ڕوودەدەن دەبنە هۆی بەکاربردنی هەندێک گاز، وەک: بەکارهێنانی ئۆکسجین لە کردەی هەناسە وەرگرتن و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەناسەدانەوەدا، بۆیە جۆرێک هاوسەنگی لە نێوان پێکهاتەکانی هەوای کەش و هەوای زەویدا هەیە، چونکە چڕی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە زەویدا زیاد دەکات. 

هۆکارەکانی پیسبوونی هەوا 

گۆگرد 

کبریتۆر هایدرۆجین لە ئەنجامی کەڵەکەبوون و نیشتنی پاشماوەی کارگەکان لە نێو ئاوی وەستاودا پێکدێت، بە تایبەتیش پیشەسازییەکانی پتڕۆڵدا ئەمە دروست دەبێت، هەروەها لە ئەنجامی شیبوونەوەی مادەکانی ئەندامی لە زەریاکاندا پەیدا دەبێت و ئەو گازەی تێدایە کە  گڕکانەکان دەریدەکەن، هەروەها لە پاڵاوگەکانی پیتڕۆڵیشدا دەنیشێت. 

یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن 

گازێکی خنکێنەرە و نابینرێت و بۆنیشی نییە و ژەهراوییە، زیاتر لە %٩٠ی ئەم گازە لە ئاسمانی شارەکاندا هەیە و بەهۆی سووتانی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێلەکان و کارگەکان و وێستگەکانی وزەی کارەبادا پەیدا دەبێت، هەندێکیشی لە سەرچاوەی جۆراوجۆری وەک جگەرەکێشان و کردەی گەرمکردنی نێو ماڵدا پەیدا دەبێت. 

تەپوتۆز

هەوا بە تەپوتۆزیش پیس دەبێت، تەپوتۆز یەکێکە لە دەنکۆڵەی وردی خاک و لم کە لە کاتی بەرزبوونەوەی بەهۆی باوە دروست دەبێت و ڕەنگە هەندێک تۆوی پیتاندن و هەندێک ڕەگەزی قورس و تەنۆچکەی وردی کاربۆنیشی تێدا بێت. 

پیسبوونی ئاو 

لە سەرەمی هاوچەرخدا پیسبوونی ئاو وەکو سەرچاوەیەکی سروشتی ڕێزی خۆی لەدەستداوە، بە تایبەت لە وڵاتانی پێشکەوتووی پیشەسازییدا. 

جۆرەکانی ئاو 

ئاوی خاوێن 

ئاوێکی پاکە لە گشت کاتێکدا، دەبێت ئاوەکە بێ تام و ڕەنگ و بۆن بێت و هیچ جۆرە میکرۆبێکی نەخۆشخەری تیادا نەبێت و مادەی تواوەی ئەندامی تێدا نەبێت کە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت. 

ئاوی پیس

ئەو ئاوەیە کە بەهۆی تێکەڵبوونی بە چڵکاو و چەند پاشماوەیەکی دیکە پلەی جۆرییەکەی کەم دەبێتەوە، بەهۆی ئەو پاشماوە و چڵکاوەوە بە کەڵکی خواردنەوە نایەت. 

ئاوی نەخۆشخەر 

ئەو ئاوەیە کە بەهۆی تێکەڵبوونی بە پاشماوەکانی مرۆڤ و ئاژەڵ و پێکهاتەی کیمیاییەوە بە سەرچاوەیەکی مەترسیداری زیانەکانی تەندروستی دادەنرێت.

سەرچاوەکانی پیسبوونی ئاو 

  • سەرچاوەکانی پیسبوونی ئاو جۆراوجۆرن، ڕەنگە گازی بن یان شلەیی بن، یان بەهۆی مادەی ڕەقەوە بێت، یان بوونەوەری زیندوو و مادەی ئەندامی و نا ئەندامی بن. 
  • نەوت و ڕۆنەکان 
  • تاقیکردنەوەی ژەهراویبوون بەهۆی مادە ژەهراوییەکانی پاشماوەکانی پیشەسازی. 
  • پەین و ڕەگەزە خۆراکییە وردەکان کە بەکاردێن بۆ بەهێزتر کردنی گوڵ و ڕووەکەکان مەترسی گەورەیان هەیە چونکە ڕەنگە هەندێکیان ڕۆبچنە نێو قوڵایی زەوی و تێکەڵی ئاوی ژێر زەوی ببن و دواتریش تێکەڵی ئاوی ڕووبارەکان و بیرەکان ببن و وابکەن بەکەڵکی ئەوە نەیات مرۆڤ سوودی لێ وەبگرێت. 


سەرچاوەکان



3895 بینین