دروستکردنی ساردەمەنی لە ماڵەوە بە شووتی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2024-05-27-20:18:00 - کۆدی بابەت: 13011
دروستکردنی ساردەمەنی لە ماڵەوە بە شووتی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دروستکردنی ساردەمەنی لە ماڵەوە بە شووتی (بە ئینگلیزی: Making refrigerators at home with watermelon، بە عەرەبی: صنع ثلاجات في المنزل بالبطیخ). لە وەرزی هاویندا بەهۆی گەرمای زۆرەوە خواست لەسەر ساردەمەنییەکان زیاتر دەبێت. ساردەمەنی بە تامی جیاوازی میوەکان دەتوانرێت دروست بکرێت لە ماڵەوە. دەکرێت لە هەر میوەیەک ساردەمەنی دروست بکەیت بە ڕێگای خۆی، یەکێک لەو میوانە شووتییە.

کەرەستەکان

  • کوپێک شەکر
  • کوپێک شیر
  • یەک لەسەر دووی شووتییەک
  • خامە ٣٠٠ گرام

شێوازی دروستکردنی

شووتی و ناوکەکانی لە یەکتری جیادەکەیتەوە و قاش قاشی دەکەیت و دەیکەیتە خەڵاتەوە تا دەبێت بە ئاو، دواتر شیر و شەکر و خامەکەی بۆ زیاد دەکەیت. پاشان هەموو کەرەستەکان بەباشی تێکەڵ دەکەیت. دواتر گیراوەیەکی تەڕمان بۆ دەرەچێت و بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر دەخرێتە ناو فرێزەری بەفرگرەکەوە، لەم ماوەیەدا هەر دوو کاتژمێر جارێک لە فرێزەرەکە دەریدەهێنیت و بەباشی تێکی دەدەیت. پاش تەواوبوونی ٦ کاتژمێرەکە بەباشی بە ئامێری تێکەڵکەری خواردن تێکی دەدەیت. دوای ئەوەی کە ئەم قۆناغەمان سێ جار دووبارە کردەوە، دووبارە بۆ ماوەی ٦ کاتژمێری تر دەیخەیتەوە ناو فرێزەر. پاشان دەتوانیت دەریبهێنیت و ئامادەیه بۆ خواردن.


سەرچاوەکان



625 بینین