دروستکردنی ساردەمەنی لە ماڵەوە بە گێلاس

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2024-05-27-20:28:00 - کۆدی بابەت: 13012
دروستکردنی ساردەمەنی لە ماڵەوە بە گێلاس

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دروستکردنی ساردەمەنی لە ماڵەوە بە گێلاس (بە ئینگلیزی: Making refrigerators at home with cherries، بە عەرەبی: صنع ثلاجات في المنزل بالكرز). وەرزی هاوین وەرزی ساردەمەنی خواردنە، هەموو جۆرەکانی ساردەمەنی لە بازاڕ و مارکێتەکاندا هەیە، بەڵام کاتێک لە ماڵەوە خۆت ساردەمەنی دروست دەکەیت تامێکی جیاوازتری هەیە، بەتایبەت ئەگەر ساردەمەنییەکە یەکێک بێت لە میوەکان، وەک هەموو میووەکانی تر ساردەمەنی گێلاسیش تامێکی تایبەتی هەیە.

کەرەستەکان

  • کەوچکێک و نیو نیشاستە
  • دوو کووپی گەورە شیر
  • نیو کووپ شەکر
  • گێلاسی بێ ناوک ١٥٠ گرام
  • خامەیەکی ٢٥٠ گرام

شێوازی دروستکردن

سەرەتا نیشاستە و شەکر و شیرەکە تێکەڵ دەکرێت و دەخرێتە سەر ئاگر و بەردەوام تێک دەدرێت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر تاکوو بەتەواوی خەست دەبێتەوە، دوای ئەوە ئاگرەکەمان کوژاندەوە پێویستە بەردەوامبین لە تێکدانی تاکوو سارد دەبێتەوە. گێلاسەکە دەخەینە خەڵاتەوە و تاکوو دەبێتە گیراوەیەکی شل. پاشان گێلاس و گیراوەی نیشاستەکە تێکەڵ دەکرێت بەباشی. خامەکە بە میکسەر بۆ ماوەی  خولەکێک یان دوو خولەک تێکدەدرێت تاکوو بەباشی ببێتە خامەیەکی نەرم. پاشان هەموو گیراوەەکە تێکەڵی خامەکە دەکرێت و بەباشی تێکەڵ دەکرێت. لە کۆتا قۆناغدا گیراوەکە دەکەیتە شوشەیەکە و بۆ ماوەی ١٠ کاژمێر لە فرێزەری بەفرگر دایدەنێیت تاکوو ئامادە بێت بۆ خواردن.


سەرچاوەکان



630 بینین