دروستکردنی ساردەمەنی لە ماڵەوە بە کاڵەک

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2024-05-27-20:35:00 - کۆدی بابەت: 13013
دروستکردنی ساردەمەنی لە ماڵەوە بە کاڵەک

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دروستکردنی ساردەمەنی لە ماڵەوە بە کاڵەک (بە ئینگلیزی: Making refrigerators at home with cantaloupe، بە عەرەبی: صنع ثلاجات في المنزل بالشمام). خواردنی ساردمەنی لە هاویندا زۆر باوە و بەگشتی کەم کەس هەیە ساردەمەنی نەخوات لەم وەرزەدا، جۆرەکانی ساردەمەنی زۆرن و بە هەم و تام و ڕەنگێک دروست دەکرێت، بەڵام دروستکردنی سادەمەنی لە ماڵەوە چێژێکی تایبەتی هەیە، بەتایبەت ئەگەر ساردەمەنییەکە میوە بێت، کاڵەک یەکێکی ترە لەو میوانەی کە بە هاویندا دەتوانیت بیکەیت بە ساردەمەنی.

کەرەستەکان

  • پاکەتێک کرێم شانتی
  • کووپێک شیری سارد
  • نیو کووپ هەنگووینی سپی
  • کاڵەکێک

شێوازی دروستکردن

کاڵەکێک پاک دەکەیت و وردی دەکەیت و دەیخەیتە فرێزەری بەفرگرەکەوە تاکوو دەیبەستێت، پاشان شیر و کرێم شانتییەکە پێکەوە دەدرێن لە خەڵاتە، پاشان هەنگووینەکەی تێ دەکرێت و پێکەوە هەموو ماددەکان تێکەڵ دەکرێن، دواتر دەکرێتە شوشەیەکەوە و دەخرێتە فرێزەرەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر.


سەرچاوەکان



595 بینین