کۆپی ڕایت

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-22-15:14:00 - کۆدی بابەت: 13250
کۆپی ڕایت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆپی ڕایت یان کۆپی رایت (بە عەرەبی: كوبي رايت، حقوق متروكة، بە ئینگلیزی: copy right) واتا مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراو و مافی خاوەندارێتی، زۆرجار دەنگی میوزیک یان قورئانخوێنە ناودارەکان خاوەندارێتی ئەکرێت بۆیە کاتێك بڵاوی ئەکەیتەوە لای خۆت ڤیدیۆکە دەنگی نامێنێت.

ئایا چۆن بزانم ئەو ڤیدیۆیە کۆپی ڕایتی لەسەرە یان نا؟

لە ڕێگەیەکی سەرەتاییەوە ئەکرێت و ئەتوانیت لە یوتیوب لە سێرچ بنووسیت بۆ نموونە (قرآن الکریم) دواتر بچیتە بەشی فلتەر دواتر creative commons دواتر ok، ئەوکات بەشێکی زۆری ئەو ڤیدیۆیانە ئەهێنێت کە کۆپی ڕایتی لەسەر نییە. بەڵام بە دیاریکراوی هیچ ڕێگەیەك نییە بزانیت تاکو دڵنیابیت ١٠٠% دەنگێک کۆپی ڕایتی لەسەرە یان نا.

ئایا هەموو ڤیدیۆکانی قورئان کۆپی ڕایتیان لەسەرە؟

خودی قورئان نا، بەڵکو دەنگی قورئان خوێنەکەیە کۆپی ڕایتی لەسەرە و خاوەندارێتی کراوە.

زیانی کۆپی ڕایت چییە؟

قورسترین سزایە و لە فەیسبووك و ئینستاگرام و تیکتۆك و یوتیوب سۆشیاڵ میدیاکان سزا ئەدرێیت و دەگاتە سڕینەوەی ئەکاونت، بەتایبەت ئەگەر کەناڵی یوتیوبت هەبێت. لە یوتیوب بەشی وەرگرتنی پارەت ئەوەستێت و زۆرجار ڕاستەوخۆ ستڕایك ئەخۆی و بگاتە سێ ستڕایك کەناڵەکەت دەسڕێتەوە.

چارەسەری کۆپی ڕایت چییە؟

باشترین چارەسەری ناردنی داواکارییە کاتێک میوت ئەکرێت ئەبێت ڕوونیکەیتەوە کە تۆ تەنها فانێکی ئەو کەسەیت یان ئەو دەنگەیت و بەمەبەستی بازرگانی بابەتەکە بەکارناهێنێت.

ناردنی داواکە بەم جۆرەیە:

Hello sir, Im just a fan of (ناوی کەسەکە) and Im not claiming any copyrights for the song (ناوی گۆرانی بۆ نموونە), Please solve my problem as soon as you can, thank you. و بەگشتی بۆ کۆپی ڕایت چارەسەرێکی تەواوەتی نییە بەڵکو باشترین کار سڕینەوەی ڤیدیۆکەیە.

هەندێک چارەسەری  پێشنیارکراو

  • هەموو پێنج چرکەیەك ڤیدیۆکە کەت بکە.
  • خێراکردن یان خاو کردنەوەی ڤیدیۆکە.
  • گۆڕینی دەنگی ڤیدیۆ یانی ئیفێکت لە دەنگەکە بدە.
  • بچووکردنەوەی یان گەورەکردنی فرەیمی ڤیدیۆ.
  • فلتەر خستنەسەر ڤیدیۆکە.


سەرچاوەکان



27 بینین