بیرۆکەی سوپرایز بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی دەزگیرانەکەت

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-06-24-18:55:00 - کۆدی بابەت: 13304
بیرۆکەی سوپرایز بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی دەزگیرانەکەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بیرۆکەی سوپرایز بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی دەزگیرانەکەت (بە ئینگلیزی: Surprise ideas for your fiances ،birthday، بە عەرەبی: أفكار مفاجئة لعيد ميلاد خطيبتك) پلاندانان بۆ ڕۆژی لەدایک بوون بە یەکێک لەو شتە سەختانە دادەنرێت کە کچان ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەو پێیەی هەموو ڕۆژێکی لەدایک بوون دەبێت هەڵگری بیرۆکە و چالاکیی و سوپرایز بێت کە جیاوازە لە یاد و بۆنەکانی پێشوو.

بیرۆکەکان 

١- ناردنی دیاری بۆ شوێنی کارەکەی 
ئەم بیرۆکەیە کاردەکات ئەگەر ڕۆژی لەدایکبوونی لە ڕۆژانی کارکردنیدا بێت و نەتوانێت پشوو لە کارەکەی وەربگرێت، ئەو دیارییە دەبێتە هۆی  دڵخۆشی و هەستکردن بە نوێبوونەوە  و چالاکبوونی دیارییەک کە بە پەیامی خۆشەویستی و سۆزەوە بپێچرێتەوە کە تەنها نامەیەکیش بێت دەتوانرێت بەس بێت بۆ دڵخۆشکردنی.  

٢- گەشتکردن 
پلاندانان بۆ گەشتێک بۆ شوێنێک کە  بەرامبەر ئارەزووی دەکات، کاتێکی خۆش لەوێ بەسەر ببات و شوێنەکە بگەڕێت و لە چێشتخانەکاندا خواردن بخوات. 

٣- کاتژمێر ١٢:٠٠ سوپرایزێک ئامادە بکە 
کچەکە دەتوانێت لە کاتژمێر ١٢ دا سوپڕایز بۆ دەزگیرانەکەی بکات بەوەی کە ڕۆژی لەدایک بوونەکەی لەبیرە، هەروەها چەندین چالاکی هەیە بۆ ئەنجامدانی، وەک: پیاسەکردن لە شەقام، خواردنی ئایسکرێم پێکەوە، پێدانی دیاری، یان دانیشتن لە شوێنێکی ڕۆمانسی و سەیرکردنی مانگ. 

٤- سەبەتەی دیاری ئامادە بکە 
ئەم بیرۆکەیە بریتییە لە ئامادەکردنی سەبەتەیەکی پڕ لە دیاری بەپێی توانا، هەروەها دەتوانێت کۆمەڵێک پارچەی جیاواز لەخۆبگرێت، ئەمەش بیرۆکەی داهێنەرانە لە هەڵبژاردنی ئەو دیاریانەدا زیاد دەکات، وەک دانانی پارچە شوکولاتە و کیسی چپس و هەندێک لە پارچە تایبەتەکان، هەروەها دەتوانرێت بە سادەیی شوکولاتەکە لەگەڵ کاتژمێرێکدا دابنرێت. 

٥- کڕینی ئامێرێکی ئەلیکترۆنی 
پیاوان پێیان باشە ئامێری ئەلیکترۆنی مۆدێرن و نوێ بەدەست بهێنن، وەک هێدفۆن، تابلێت، یان ڕیش تاشینێکی ئەلیکترۆنی مۆدێرن، هەروەها دەتوانن هەریەکێک لەو ئامێرانەی لە بازاڕدا بەردەستن هەڵببژێرن. 

٦- پێکەوە سەیری خۆرئاوابوون بکەن 
دەتوانن لە ماڵەوە ژەمێکی ئێوارەی ڕۆمانسی ئامادە بکەن، و پێکەوە سەیری خۆرئاوابوون بکەن، بۆ ئەوەی کاتێکی ڕۆمانسی و بێدەنگ پێکەوە بەسەر بەرن، هەروەها دەتوانن بچن بۆ نان خواردن لە یەکێک لە چێشتخانەکان کە دیمەنێکی جوانی هەیە لەوێشەوە دەتوانن سەیری خۆرئاوابوون بکەن.  

٧- پەیامێک ئامادە بکە کە لەگەڵ ئەم ڕۆژەدا بگونجێت 
پەیامی سەرنجڕاکێش یەکێکە لەو بیرۆکە ئاسانانەی کە دەتوانرێت کچێک بیکات بۆ دەربڕینی خۆشەویستی خۆی بۆ دەزگیرانەکەی، بەو پێیەی دەتوانێت پەیامێک لەسەر کاغەز بنووسێت، یان ڤیدیۆیەک دروست بکات کە وێنەکانیان کۆبکاتەوە و مۆسیقای لەسەر دابنێت و وەک دیارییەک پێشکەشی بکات.


سەرچاوەکان



42 بینین