چۆنیەتی دروستکردنی پانکەیک بەبێ هێلکە

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-06-27-17:11:00 - کۆدی بابەت: 13349
چۆنیەتی دروستکردنی پانکەیک بەبێ هێلکە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی دروستکردنی پانکەیک بەبێ هێلکە (بە ئینگلیزی: how to make pancake without egg، بە عەرەبی: کیفية صنع بانكيك بدون بيضپانکەیکی بێ هێلکە کاتی ئامادەکاری دە خولەکە بۆ دروستکردنی ٨ پارچە پانکەیک.

پێکهاتەکان 

  • کوپ و چارەکێک ئارد
  • ١کەوچک شەکر. 
  • چارەکێک کەوچک خوێ 
  • کوپێک شیری بێ چەوری 
  • دوو کەوچکی چێشت لە هەریەکەیان: زەیتی ڕووەکی و ئاو

چۆنیەتی ئامادەکردن 

  • ئارد و شەکر و بیکینگ پاودەر و خوێ لە قاپێکی مامناوەند تێکەڵ بکە پاشان شیر و ڕۆن و ئاوەکە بە باشی تێکەڵ بکە و بیخە ناو قاپێکی مامناوەندەوە. 
  • تاوەیەکی نەلکاو لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بۆ بەرز دابنێ، کەمێک سپرای چێشت لێنان لەسەری بپرژێنە، پاشان چارەکێک لە تێکەڵەی پانکەیکەکە بڕێژە. 
  • لەسەر ئاگرەکە بەجێی بهێڵە تا بڵقەکانی دەست دەکەن بە دروستبوون و لێوارەکانی دەست دەکەن بە وشکبوونەوە، پاشان بیگێڕەوە بۆ ئەودیو تا کەمێک قاوەیی دەبێت. 

پانکەیکی ئاردی گەنمەشامی بەبێ هێلکە 

پێکهاتەکانی ئەم پانکەیە بریتییە لە:

  • کوپێک ئارد 
  • نیو کوپ شیری پۆدرە. 
  • سێ کەوچکی چێشت شەکری سپی. 
  • دوو کەوچکی چێشت لە هەریەکەیان: زەیتی ڕووەکی و ئاردی گەنمەشامی
  • دوو کەوچک بەیکینگ پاودەر. 
  • کەوچکێک سۆدەی نان. 
  • نیو کەوچک خوێ
  • یەک کوپ و نیو ئاو. 

چۆنیەتی ئامادەکردن 

  • ئاردەکە لەگەڵ خوێ و پاودەر و سۆدەی نان و شەکر و شیری تۆزکراو تێکەڵ بکە لەناو قاپێکی گەورەدا و تێکەڵیان بکە تا تەواوکەری پانکەیک دروست دەبێت. 
  • دوو کوپ لە گیراوەکە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە، دوو کەوچکی چێشت ڕۆنی لەگەڵ بخەرە ناو قاپێکەوە و بە باشی تێکەڵیان بکە، لەگەڵ زیادکردنی ئاو بەپێی پێویست. 
  • ڕۆنەکە بخەرە ناو تاوەیەکی نەلکاوەوە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بۆ بەرز، پاشان کەوچکێک لە تێکەڵەی پانکەیکەکە بڕێژە ناوی تا بڵق دروست دەبێت و لێوارەکانی وشک دەبنەوە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار خولەک. بیگێڕەوە بۆ لایەکەی دیکە و بۆ ماوەی دوو بۆ سێ خولەک بەجێی بهێڵە. 

پانکەیکی ڕووەکی 

پێکهاتەکانی پانکەیکی ڕووەکی بریتییە لە:

  • کوپێک ئارد 
  • کەوچکێک بەیکینگ پاودەر 
  • دوو کەوچکی چێشت شەکر. 
  • دوو کەوچک زەیتی گوێزی هیندی تواوە. 
  • کوپێک شیری بادەم، یان هەر شیرێکی سەوزەوات. 
  • نیو کەوچک خوێ. 
  • کەوچکێک زەیتی ڕووەکی - بۆ سوورکردنەوە. 

چۆنیەتی ئامادەکردن

  • پێکهاتە وشکەکان لە قاپێکی قووڵدا تێکەڵ بکە، و پێکهاتە شلەکان لە قاپێکی تردا تێکەڵ بکە. 
  • پێکهاتە شلەکان بخەرە ناو پێکهاتە وشکەکانەوە و بە باشی تێکەڵیان بکە بۆ ئەوەی هەویرێکی یەکسان و شل بەدەست بهێنیت و بۆ ماوەی دە خولەک بیهێڵەرەوە. 
  • تاوەیەکی نەلکاو لەسەر ئاگرێکی مامناوەند گەرم بکە، بە کەمێک ڕۆن چەوری بکە، بڕێکی گونجاو هەویرەکە بخەرە ناو تاوەکەوە و بیبرژێنە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ خولەک، پاشان بیگێڕەوە و دیوەکەی دیکە قاوەیی بکە، هەنگاوەکە دووبارە بکەرەوە. 
  • پانکەیکەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت، هەروەها بۆ ماوەی چەند مانگێک لەناو بەفرگردا هەڵبگرن، و لەکاتی پێویستدا گەرم بکرێنەوە و دەتوانرێت مۆز یاخود شلیک و هەنگوین بڕازێنرێتەوە. 

پانکەیکی شوکولاتە بەبێ هێلکە 

پێکهاتەکانی پانکەیکی شوکولاتە بەبێ هێلکە بریتییە لە:

  • کوپێک و سێیەکی ئارد
  • سێ کوپ کاکاو 
  • شەش کەوچکی چێشت شەکری پاودەر. 
  • کەوچک و نیوێک بەیکینگ پاودەر. 
  • سێ چارەک کەوچکێک خوێ. 
  • چارەک کەوچکێک سۆدەی نان. 
  • سێ کەوچکی چێشت کەرەی تواوە. 
  • کوپێک و سێ چارەک شیر

چۆنیەتی ئامادەکردن 

  • ئارد و خوێ و پاودەر و بەیکینگ پاودەر و شەکری پاودەر و پاودەری کاکاوەکە تێکەڵبکە 
  • شیرەکە لەگەڵ کەرەی تواوەدا تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە بخەرە ناو تێکەڵەی پێکهاتە وشکەکان و بەردەوام بە لە تێکەڵکردن تاوەکو تێکەڵەیەک بەدەست دێت. 
  • تاوەکە گەرم بکە و کەمێک لە تێکەڵەکە بڕێژە ناو تاوە گەرمەکە و بەجێی بهێڵە تا قاوەیی دەبێت و بڵقەکان دەردەکەون، پاشان بۆ ماوەی چەند چرکەیەک بیگێڕەوە بۆ لایەکەی دیکە. 
  • پانکەیکەکان بخەرە ناو قاپێکی پێشکەشکردن و بە میوە و کرێمی تازە و شوکولاتەی نۆتێلا بیڕازێنەوە و پێشکەشی بکە. 

پانکەیکی دارچینی بەبێ هێلکە 

کاتی ئامادەکاری پانزە خولەکە بۆ شەش پارچە پێکهاتەکانی بریتییە لە:

  • دوو کەوچک بەیکینگ پاودەر. 
  • کوپێک ئارد 
  • چارەکێک کەوچک خوێ. 
  • کەوچکێک شەکر 
  • کەوچکێک زەیتی ڕووەکی. 
  • چارەکێک کەوچک دارچینی وردکراو. 
  • دوو کەوچکی چێشت کەرە. 
  • کوپێک شیری کەم چەوری %٢. 
  • کەوچکێک  ڤانێلا. 

چۆنیەتی ئامادەکردن 

  • پێکهاتە وشکەکان پێکەوە تێکەڵ بکە. 
  • شیر و ڕۆن و ئاو و ڤانێلا پێکەوە تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵەکە بخەرە ناو پێکهاتە وشکەکانەوە لەناو قاپێکی قووڵی تێکەڵکردندا  تێکەڵیان بکە تا تێکەڵەیەکی شلەت دەستدەکەوێت  و بۆ چەند خولەکێک بەجێی بهێڵە.
  • کەرە لە تاوەیەکی فراواندا لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بتوێنەوە، پاشان کەرەی گەرمەکە بڕێژە سەر تێکەڵەی پانکەیکەکە و بە باشی تێکی بدە.
  • جارێکی تر تاوەکە بخەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند و بەجێی بهێڵە تا گەرم دەبێت، پاشان بەشێک لە تێکەڵەی پانکەیکەکە بڕێژە سەر تاوە گەرمەکە، پاشان بیگێڕەوە بۆ لاکەی دیکە کاتێک بڵقەکان دەرکەوت.


سەرچاوەکان



11 بینین