زانیاری لەسەر نەخۆشی داخوورانی ئێسک

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-26-15:04:00 - کۆدی بابەت: 14349
زانیاری لەسەر نەخۆشی داخوورانی ئێسک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

داخوورانی ئێسک (بە ئینگلیزی: Osteoporosis) بریتییە لە داخووران و ناسکبوونەوە و کەمبوونەوەی پتەوی ئێسک، کە بارستەی ئێسک کەم دەبێتەوە و ئێسکەشانەکانی کەسەکە بە تێپەربوونی کات لەناودەچن و لاواز دەبن.

نیشانەکانی

  • کەمبوونی باڵای جەستە، کەمبوون و چەمانەوە و لەدەستدانی ٢ بۆ ٥ سانتیمەتەر لە باڵا.
  • کەمبوونەوەی ڕێژەی ڤیتامین D لە جەستەدا.
  • ئازاری بەردەوامی جومگە و ماسولکەکان.
  • بەئاسانی شکستهێنان و شکانی ئێسک.

هۆکاری تووشبوون

  • تەمەن بەتایبەت پاش ٥٠ ساڵی.
  • خواردنی چەند جۆرێک حەب و دەرمان بەتایبەت هەندێک جۆری ستێڕۆید و دەرمانی شێرپەنجە ئەگەری تووشبوون بەم حاڵەتە زیاد دەکەن.

بەکارهێنانی دەرمان بۆ چارەسەر

A-bisphosphonate:

  • Alendronate (fosamax, alendomax,binosto)
  • بڕی 10mg بە حەب ڕۆژانە ١ جار نیو کاتژمێر پێش نانی نیوەڕۆ لەگەڵی برێکی زۆر ئاو بخورێت.
  • بڕی 70mg بە حەب هەفتەی ١جار نیو کاتژمێر پێش نانی نیوەڕۆ لەگەڵی برێکی زۆر ئاو بخورێت.
  • risedronate (acteday,actonel)
  • بڕی 5mg بە حەب ڕۆژانە ١ جار نیو کاتژمێر پێش نانی نیوەڕۆ لەگەڵی برێکی زۆر ئاو بخورێت.
  • بڕی 35mg و 150mg بە حەب هەفتەی ١جار نیو کاتژمێر پێش نانی نیوەڕۆ لەگەڵی برێکی زۆر ئاو بخورێت.
  • zoledronate (zometa,aclasta)
  • بڕی 5mg بەدەرزی لە ڕێگای intravenous ساڵی جارێک.
  • بڕی 4mg بە دەرزی لە ڕێگای intravenous هەر ٣ یان ٤ مانگ جارێک.

تێبینی

  • لەگەڵ دەرمانەکانی ئەم گروپانە پێویستە کە ڕۆژانە vitamin d3 و calcium وەربگریت بۆئەوەی نەخۆشەکە زیاتر سوودی لێببینێت.
  • واباشترە کە دەرمانەکانی گروپی NSAIDs وەرنەگرێت ئەگەر یەکێک لە دەرمانەکانی ئەم گروپە بە بڕی زۆر وەرگیرا بە تایبەت هەفتانە لەبەرئەوەی کاریگەری ئەبێت لەسەر گەدە.
  • نابێت دواێ بەکارهێنانی ئەم دەرمانە پاڵ بکەویت یان بخەویت تا نیو کاتژمێر.
  • دەرمانی risedronate  پێنج هێندەی Alendronate و دە هێندەی zoledronate بەهێزترە.

B/calcitonin (Miacalsic)

  • (50 iu)and(100iu) ampule
  • 200 iu nasal spray

هەموو ڕۆژێک یان ٣ ڕۆژ جارێک ئەو دەرمانانە وەردەگیرێت لەگەڵ vitamin d3 و calcium.

C/selective estrogen receptors modulators

  • raloxifen (Evista)
  • بڕی 60mg بە حەب ڕۆژانە ١ جار
  • هەروەها دەرزی vitamin D2 (ergocalciferol) ،Andvitamin D3 (colechalciferol) بەکاردێن بۆ ئەم نەخوشییە.


سەرچاوەکان



143 بینین