زانیاری لەسەر نەخۆشی سەوەفان

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-14-13:43:00 - کۆدی بابەت: 14063
زانیاری لەسەر نەخۆشی سەوەفان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەوەفان (بە ئینگلیزی: Osteoarthritis or OA، بە عەرەبی: الفصال العظمي) بریتییە لە داخوورانی یان تەنکبوونەوەی کڕکڕاگەی نێوان ئێسکەکان لە هەموو جومگەکانی لەش، بە کوردی بە دەستەواژەی "شلەی جومگەی نەماوەی" یان "لینجی ناوجومگەکان" باوە. کە لە هەردووکەسێک ئەگەری هەیە کەسێکیان تووشی ئەم نەخۆشیە ببێت و زۆرباوە.

نیشانەکانی

  • ئازاری جومگە لەکاتی جووڵان
  • خڕەخڕ لەناو جومگەدا
  • خوێن تێزان
  • کەمبوونەوەی توانای جووڵە

هۆکارەکانی

  • قەڵەوی 
  • تەمەن
  • سستی  وەرزشکردن 
  • بوونی نەخۆشی تر وەۆ دەردەشا ، شەکرە، غودە

چارەسەر

  • دەرمانی ئازار شکێن
  • پێدانی دەرمانی glucosamine
  • بەکارهێنانی دەرزی جەلاتینی
  • بەکارهێنانی پلازما
  • چارەسەری سروشتی
  • پشوودان
  • دابەزینی کێش و وەرزشکردن

تێبینی

بۆدیاریکردن و جیاوازی کردن لەنێوان  ئینزیلاق  و سەوفان و ڕۆماتیزم  پێوستە سەردانی دکتۆری پسپۆر بکرێت، بۆ هەریەکێک لەمانە ڕەنگە پێوست بە  ئەشیعەی ئاسایی  یاخود MRI یاخود پشکنینی RF و ESR بکات، چارەسەر کردنی هەر هەمووشیان بۆ هەمیشە قورسە تەنیا بۆماوەیەکی  کاتی چارەسەر ئەبێت.


سەرچاوەکان



322 بینین