ناوه‌ڕۆك
په‌یامی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتوو
په‌یام بنچینه‌ی پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنه و ئه‌ڵقه‌ی گه‌یاندنی په‌یوه‌ندی نێوان نێره‌ر و وه‌رگره و به هیچ شێوه‌یه‌كیش پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندن به‌بێ بونی په‌یامێك ئه‌نجام نادرێ و پێویسته هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی له په‌یامی ڕاگه‌یاندندا هه‌بێت، تاكو په‌یامه‌كه لای وه‌رگر په‌سه‌ند بێت، له‌وانه‌ش:
بێ لایه‌ن و ڕاشكاوانه بێت
واته ڕاستی بڵێ، هه‌تا بچێته ناخه‌وه و ببێته هۆی گۆڕانێك له زانیاری و ڕه‌وت و ئاراسته هه‌ڵه‌كانی وه‌رگر، یان كۆمه‌ڵێك زانیاری و بیر و بۆچوونی دیكه بخاته سه‌ر خه‌رمانی زانیارییه‌كانی وه‌رگر، پێویسته لایه‌نگیری لایه‌ك بۆ لایه‌كیتر نه‌كات.
ڕاست و دروست بێت
واته ڕه‌چاوی درووستی زمانی داڕشتنی ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه بكرێ، كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی ڕێزمانی و ڕێنووسی تێدا نه‌بێت و وشه‌ی پاراو و ڕه‌وان هه‌ڵببژێردرێت و له ڕسته‌ی دروست و بڕگه‌ی ده‌ڕبڕینی واتاداردا به‌كاربهێنرێت، چونكه زمانی پاراو و دروست ئاستی په‌رۆشی نێره‌ر له ڕاگه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ وه‌رگر به ته‌واوی نیشان ده‌دات.
ڕه‌وان و ئاشكرا بێت
پێویسته واتای ڕاگه‌یاندن ڕه‌وان و ئاشكرا بێت و هیچ كه‌لێن و درزێك نه‌هێلێته‌وه كه ببێته هۆی تێنه‌گه‌یشتنی وه‌رگر لێی، ئه‌مه‌ش پێویستی به پشكنین و وردبونه‌وه له هه‌موو وشه‌و ڕسته و بڕگه‌یه‌كی په‌یامه‌كه هه‌یه، تاكو وه‌رگر به ڕه‌وانی لێی تێبگات.
ته‌واو و بێ كه‌موكوڕی بێت
پێویسته په‌یامه‌كه واتایه‌كی ته‌واوی هه‌بێت و له‌ڕێگه‌ی به‌خشینی زانیارییه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی وه‌رگر بداته‌وه و ئامانجی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یی تێدا ئاشكرا بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت كه نێره‌ر به‌ته‌واوی له وه‌رگر بكۆڵێته‌وه و تێبگات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به گوێره‌ی ئه‌وه مه‌به‌ستی خۆی له ڕاگه‌یاندنی په‌یامه‌كه ئاماده بكات، هه‌روه‌ها نابێت نێره‌ر گریمانی وا بكات كه وه‌رگر له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی وه‌رگرتنی په‌یامه‌كه‌دا ده‌م و ده‌ست لێی تێده‌گات شتێكی ئاسایشه گه‌ر بۆ چه‌ند جارێك په‌یامه‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه، هه‌تا وێنه‌یه‌كی ته‌واو له ئامانجی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ببه‌خشێته وه‌رگر.
گورت و پوخت بێت
پێویسته نێره‌ر په‌یامه‌كه‌ی به كورتی دابڕێژێت و ئه‌و زانیارییانه لابدات كه به‌لای وه‌رگره‌وه به‌هایه‌كی ئه‌وتۆیان نییه و ئامانجی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ش ناهێنێته‌دی، هه‌وه‌رها پێویستیشه كه نێره‌ر خۆی له درێژ دادڕی دوور بخاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگر توشی بێزاری نه‌كات.
چێژدار و پاراو (ناسك) بێت
پێویسته له‌سه‌ر نێره‌ر كه وشه‌ی خۆش و چێژدار و ناسك و به پێز و به پڕشت له په‌یامه‌كه‌یدا به‌كاربهێنێت، تا كه‌شێكی پڕ ڕێز و سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كه دابین بكات.
هه‌ست پێكراو بێت
پێویسته وشه‌كانی په‌یام هه‌ستپێكراو بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌ی هه‌ست پێكراو مه‌به‌ستی زیاتر ده‌پێكن له وشه‌ی وشك و ئاسایی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ستی مرۆڤایه‌تییه‌وه نزیكن.