زیانەکانی خواردنەوی چا و شیر پێکەوە

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2024-05-28-22:46:00 - کۆدی بابەت: 13027
زیانەکانی خواردنەوی چا و شیر پێکەوە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زیانەکانی خواردنەوی چا و شیر پێکەوە (بە ئینگلیزی: Side effects of Milk tea، بە عەرەبی: الآثار الجانبية لشرب شاي الحليب) لەلای زۆربەی خەڵکی چا یەکێکە لە خواردنەوە دڵخوازەکان. بۆ هەندێک کەس بەیانیان بەبێ کوپێک چا نابێت، بەڵام دەکرێت کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی هەبێت بەتایبەت کاتێک لەگەڵ شیر تێکەڵ دەکرێت و لەسەر گەدەی بەتاڵ دەخورێتەوە. لە هەندێک نەتەوەی وەک هیندییەکان، پاکستان و تایوان خواردنەوەی چا و شیر خواردنەوەیەکی باوە. یەکێک لە هۆکارەکان بۆ تێکەڵکردنی چا لەگەڵ شیر بریتییە لە کەمکردنەوەی تاڵی چایەکە. بەڵام پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری دەکەن کە بەیانیان لەسەر گەدەی بەتاڵ تێکەڵەی شیر و چا نەخورێتەوە، چونکە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دروست دەکات.

چەند کاریگەرییەکی لاوەکی خواردنەوەی چا و شیرن پێکەوە

ئاوسانی سک

چا ماددەی کافاینی تێدایە، دەتوانێت گەدە تووشی ئاوسان بکات. کاتێک شیریشی بۆ زیاد دەکرێت، دەبنە هۆی دروستبوونی گاز.

کەمی خۆراکە ماددەکان

بەپێی هەندێک توێژینەوە، خواردنەوەی چا و شیر پێکەوە ڕێگری لە هەڵمژینی خۆراکە ماددەی پێویست لەلایەن جەستەوە دەکات.

دەبێتە هۆی دروستبوونی قەبزی

جگە لە ماددەی کافاین، چا ماددەی (Theophylline) تێدایە، بۆ سوڕی خوێن، لابردنی ژەهرەکان لە جەستە و پشوودانی ماسولکەکان گرنگە. بەڵام بەهۆی خواردنەوەی بڕێکی زۆر دەکرێت ئەم سوودانە بۆ زیانگەیاندن بە جەستە بگۆڕێت.

زیادکردنی خەمۆکی

هەرچەندە چا دەتوانێت ببێتە هۆی هێمن بوونەوە، بەڵام تێکەڵکردنی لەگەڵ شیردا و خواردنەوەی بە بڕێکی زۆر خەمۆکی زیاد دەکات. چا خانەکانی مێشک بۆ پشوودان هان دەدات. بەڵام کاتێک بەبڕێکی زۆر دەخورێتەوە ناهاوسەنگی لە دەردانی ماددە کیمییایەکان دروست دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی خەمۆکی.

بێ خەوی

هەروەک قاوە چا کە بۆ دروستکردنی تێکەڵەی شیر و چا بەکاردێت ماددەی کافاینی تێدایە، خواردنەوە و وەرگرتنی بڕێکی زۆریش کافاین بەتایبەت لە نیوەی دووەمی ڕۆژەکەدا دەبێتە هۆی ئەوەی بەقورسی بتوانیت بخەویت و دەبێتە هۆی ڕوودانی حاڵەتێک پێی دەوترێت بێ خەوی. خواردنەوەی بەبڕێکی کەم نابێتە هۆی ڕوودانی ئەم حاڵەتە، بەڵام خواردنەوەی بەبڕێکی زۆر ئەم بارودۆخە دروست دەکات کە یەکێکە لە زیانە باوەکانی خواردنەوەی شیر و چا پێکەوە.   

دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی فشاری خوێن

ناهەوسەنگی فشاری خوێن، کاریگەرییەکی خراپی خواردنەوەی شیر و چایە. کاتێک بە ڕێژەیەکی کەم بخورێتەوە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری، مێشک و فرمانی دەمارەکان. هەروەها سوودی بۆ تەندروستی دڵ دەبێت. بەڵام کاتێک بەبڕێکی زۆر دەخورێتەوە لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی لێدانی دڵ، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی فشاری خوێن  یان لە ڕێگەی کەمکردنەوەی لێدانی دڵ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشاری خوێن.

دەبێتە هۆی وشکبوونەوە

یەکێکی تر لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی، دەبێتە هۆی وشکبوونەوە. ڕەنگە بیربکەیتەوە بەهۆی ئەوەی چا و شیر هەردووکیان ماددەی شلن، نابنە هۆی وشکبوونەوە بەڵام ماددەی کافاین کە لەناو چادا هەیە ڕێگری لە جەستە دەکات تاکوو بتوانێت ئاو بەپێی پێویست هەڵبمژێت. ڕوودانی ئەم حاڵەتەش لەسەر بڕی خواردنەوەی پێکهاتەکە بەندە، خواردنەوەی بە بڕێکی مامناوەند ئەم کێشەیە دروست ناکات.

دەبێتە هۆی بەبەردەوامی پێویست بە خواردنەوەی چا ببێت، بەهۆی بوونی ماددەی کافاین بەبەردەوامی حەز بە چا خواردنەوە دەکەیت و ئاڵوودە دەبیت.

شیر و چا لەلابردنی ژەهرەکان یارمەتی جەستە دەدەن، بەڵام کاتێک لە ڕێژەی ئاسایی خۆی زیاتر دەخورێتەوە دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی ماددە کیمییایەکان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش. لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە.


سەرچاوەکان



72 بینین