پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 185
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
مەنگۆلیا
زانیاری
وڵاتەکان
وڵاتی مەنگۆلیا یان مەنغۆلیا (بە ئینگلیزی: Mongolia، بە عەرەبی: جمهورية منغوليا) وڵاتێکی بێ کەناراوە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە باکوورەوە لەگەڵ ڕووسیا و لە باشوورەوە لەگەڵ چین هاوسنوورە. ڕووبەرەکەی ١٥٦٤١١٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتووانەکەی تەنها ٣.٣ ملیۆن کەسە
قرقیزستان
زانیاری
وڵاتەکان
قرقیزستان یان قرغیزستان (بە ئینگلیزی: Kyrgyzstan، بە عەرەبی: قيرغيزستان) بە فەرمی کۆماری قرقیزستان، وڵاتێکی شاخاوییە و لە ئاسیای ناوەڕاستدا هەڵکەوتووە. قرقیزستان لە باکوورەوە لەگەڵ کازاخستان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئۆزپەکستان و لە باشوورەوە لەگەڵ تاجیکستان
وشتر
زانیاری
ئاژەڵە مەمکدارەکان
وشترەکان (بە عەرەبی: جمل، بە ئینگلیزی: camel)، یەکێکە لە مەمکدارە سمدارە کاوێژکەرەکان، دەتوانێت لە بیاباندا بارستاییەک بگوازێتەوە لە نێوان ١٧٠-٢٧٠ کگم ببێت، بۆیە نازناوی کەشتی بیابانی پێدراوە، نشینگەکەی لە بنەڕەتدا ئەفریقا و ئاسیا بووە بەڵام لە ئێستادا بە گشتی لە بیابان و مێرگ و دەشتەکانیشدا دەژی
کەرکەدەن
زانیاری
ئاژەڵە مەمکدارەکان
کەرکەدەنەکان (بە عەرەبی: وحيد القرن، بە ئینگلیزی: rhinoceros)، مەمکداری گەورەی گیاخۆرن، تەنها پێنج جۆری سەرەکی هەیە، لە ڕابردوودا لە هەموو ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقادا دەژیان، بەڵام لە ئێستادا تەنها لە چەند ناوچەیەکی کەمی ئاسیا و ئەفریقادا هەن هەموو جۆرەکانی لە ئێستادا مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
چاندنی داری مۆز
زانیاری
ڕووەک
چاندنی داری مۆز (بە ئینگلیزی: Planting banana tree، بە عەرەبی: زراعة شجرة الموز)، داری مۆز دەیان پۆل و لقی جیاوازی هەیە و تایبەتە بە ناوچەکانی هێڵی کەمەرەیی، نشینگە بنەڕەتییەکەی کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئاسیا لەگەڵ ئوستوڕالیا دەگرێتەوە.
سیبیریا
زانیاری
شار و هەرێمەکان
سیبیریا (بە ئینگلیزی: Siberia، بە عەرەبی: سيبيريا) ناوچەیەکی جوگرافی فراوانە و هەموو باکووری ئاسیا پێکدەهێنێت، لە چیای ئۆرال لە ڕۆژاوا تا زەریای هێمن لە ڕۆژهەڵات درێژدەبێتەوە. لە نیوەی کۆتایی سەدەی شازدەهەمەوە بەشێکە لە ڕووسیا، دوای ئەوەی ڕووسەکان زەوییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی چیای ئۆرال داگیرکرد.
ماری کوبرا
زانیاری
ئاژەڵە خشۆکەکان
ماری کوبرا (بە عەرەبی: كوبرا، بە ئینگلیزی: cobra)، یەکێکە لە ژەهراویترین جۆری مارەکان و لە خێزانی ماری ئەرابیددا پۆلێندەکرێت، نشینگەکەی درێژدەبێتەوە لە ناوچەکانی باشووری ئەفریقاوە بۆ باشووری ئاسیا و هەتا دوورگەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا درێژە دەکێشێت.
بزنی کێوی شاخ درێژی چەماوە
زانیاری
ئاژەڵە کێویەکان
بزنی کێوی شاخ درێژی چەماوە (بە عەرەبی: وعل، بە ئینگلیزی: ibex)، جۆرێکی دیاریکراوە لە بزنە کێوییەکان کە لە خێزانی مانگاکاندا پۆلێنکراوە، نشینگەکانیان دەکەوێتە شاخەکانی ئەوروپا و ئاسیا و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا.
گا کێوی تبت
زانیاری
ئاژەڵە کێویەکان
گاکێوی تبت یاخود یاک (بە عەرەبی: قطاس أليف، بە ئینگلیزی: yak)، بە یەکێک لە گیانەوەرەکانی کۆمەڵەی مانگاکان پۆلێندەکرێت، نشینگەکەی بە گشتی لە کیشوەری ئاسیایە لە ناوچە بەرزەکاندا دەژی کە دەگەنە ٤-٦ هەزار مەتر.
چاندنی داری لیمۆ
زانیاری
ڕووەک
چاندنی دار لیمۆ (بە عەرەبی: زرع شجرة الليمون، بە ئینگلیزی: Planting lemon tree)، داری لیمۆ هەمیشە سەوزە و نشینگە بنەڕەتییەکەی باشووری کیشوەری ئاسیا دەگرێتەوە بە دیاریکراویش بۆ یەکەمجار لە زنجیرە چیاکانی هیمالایاوە دەرکەوتووە.
‹
1
2
...
9
10
11
12
13
14
15
...
18
19
›