ماری کوبرا

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-10-17-14:38:00 - کۆدی بابەت: 6911
ماری کوبرا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ماری کوبرا (بە عەرەبی: كوبرا، بە ئینگلیزی: cobra)، یەکێکە لە ژەهراویترین جۆری مارەکان و لە خێزانی ماری ئەرابیددا پۆلێندەکرێت، نشینگەکەی درێژدەبێتەوە لە ناوچەکانی باشووری ئەفریقاوە بۆ باشووری ئاسیا و هەتا دوورگەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا درێژە دەکێشێت، ئەم جۆرە مارە لەلایەن جادووگەری مارەکانەوە پەسەند و خوازراوە، کە جادووگەرەکان مارەکە دەترسێنن بۆ ئەوەی کاردانەوەی شڵەژاوی بەرگریکردن نیشانبدات، کە ماری کوبرا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئاواز و میوزیکی جادووگەرەکە دەلەرێتەوە لە ڕاستەوە بۆ چەپ و بە پێچەوانەشەوە، جادووگەرەکانیش پێشوەخت ڕاهێنانی تایبەت دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە گەستنەکان بپارێزن، و کەڵەبەی مارەکەش لادەبەن.

ماری کوبرا لە شەویلگەی سەرەوەیدا دوو کەڵبەی هەیە، بەهۆیانەوە نێچیرەکانی جێگیرناکات بەڵکو ژەهرەکەی دەردەدات و دەیانگەزێت، هەستی بۆنکردنی پەرەسەندووە و بینینیشی بەهێزە تەنانەت بە شەویشدا، ڕەنگی زۆر و شێوازی جیاوازی هەیە، دەکرێت هێڵدار بێت یاخود خاڵدار، و ڕەنگیشی دەکرێت سوور و زەرد و ڕەش و چەندینی دیکە بێت.

خۆپاراستن

دیارترین و جیاوازترین خاسیەتی ماری کوبرا لە جۆرەکانی دیکەی مارەکان هەبوونی ڕووپۆشێکە لە دەوری سەریدا، کە کاتێک پەراسووەکانی ناوچەی ملی بڵاودەکاتەوە بەشێکی تەخت و فراوان لە بەشی سەرەوەی جەستەی دروستدەکات، ماری کوبرا ئەم ڕووپۆشە بەکاردەهێنێت بۆ ترساندنی دوژمنەکانی، هەروەها دەنگێک دەردەکات کە پێی دەوترێت فیشکاندن، و لەگەڵیدا بەشی سەرەوەی جەستەی قیت و بەرزدەکاتەوە، کە دەکرێت سێ یەکی جەستەی بەرزبکاتەوە، ئەمانەش مانای ئەوەیە کە ماری کوبرا ئامادەیە بۆ هێرشکردن.

ژەهر و گەستن

ژەهری ماری کوبرا پێكهاتەکەی بەجۆرێکە کە کاریگەری دەکاتە سەر کۆئەندامی دەمار، گەستنی جۆرە گەورەکانی بکوژە بەگوێرەی بڕی ژەهرەکە، لەگەڵ ئەوەی چارەسەر هەیە بۆ ژەهرەکەی، بەڵام پێویستە ڕاستەوخۆ دوای گەستنەکە بەکاربهێنرێت، بۆیە ژەهرەکەی ساڵانە دەبێتە هۆی کوشتنی هەزاران کەس لە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

قەبارە

ماری کوبرا جۆرێکی قەبارە گەورەیەوە و بە گشتی دەکرێت درێژییەکەی بگاتە زیاتر لە ٢م، گەورەترین جۆری کوبرای دارستانەکانە کە درێژییەکەی دەگاتە ٣م، بەڵام کوبرای مۆزەمبیقی بچووکترین جۆرە و درێژییەکەی دەگاتە ١.٢م، هەروەها لە نێو هەموو جۆری مارە ژەهراوییەکاندا کوبرای پاشایی گەورەترین دانەیە و درێژییەکەی دەگاتە ٥.٥م.

زۆربوون

زۆربوونی ماری کوبرا هاوشێوی مارەکانی دیکە لە ڕێگەی هێلکەدانانەوە دەبێت، کە مێینەکەی بە زۆری ٢٠-٤٠ هێلکە دادەنێت بە جارێک، و ماوەی مانەوەش لەسەر هێلکەکان ٦٠-٨٠ ڕۆژ دەخایەنێت، و دایکەکە لە نزیک هێلکەکان دەمێنێتەوە هەتا هەڵدێن، چونکە بەرازی کێوی و هەندێک ئاژەڵی دیکە دەبنە هۆی دروستبوونی مەترسی بۆ هێلکەکان.

نشینگە پەسەندەکانی

جگە لە کوبرای ئیسپانی و ئەورووپی کە لە ناوچەکانی دەریای قەزوین دەژین، ئەوا هەموو جۆرەکانی دیکە بە گشتی حەزیان لە ناوچە وشک و گەرمە، هەروەها دەکرێت لە ناوچەکانی ساڤانا و لەوەڕگاکان و دارستان و کێڵگە و تەنانەت دەکرێت لەژێر بەرد و زەویش بژین.

جۆرەکانی ماری کوبرا

زۆرینەی جارەکان ناوی ماری کوبرا بەگوێرەی نشینگەکەی دەبێت، و هەندێکیشیان بەهۆی پۆلێنکردنی تایبەت و شێوە و ڕەوشتەکانییەوە ناودەنرێن، بەم شێوەیە:

  • کوبرای دارستان: لە دارستانەکانی ڕۆژئاوای ئەفریقا دەژی، و یەکێکە لە درێژترین جۆرەکان.
  • کوبرای سپی: لە ناوچەی کیبی باشووری ئەفریقا دەژی.
  • کوبرای هیندی: لە هیندستاندا هۆکاری سەرەکی مردنە بەهۆی گەستنی مارەوە.
  • کوبرای چینی و فلیپینی و میسڕی: بە گوێرەی جێگەکانیان ناونراون.
  • کوبرای هەڵکۆڵەر: لە کون و کوناخەکاندا دەژی.
  • کوبرای مۆزەمبیقی: بچووکترین جۆری کوبرایە.
  • کوبرای کەرەکێوی بڵاوبووەوە: ئەم جۆرەی کوبرا یەکێکە لە ئەوانەی کە بڵاوبووەوەن، و پێستەکەی هێڵی تێدایە کە هاوشێوەی هێڵی کەرەکێوییەکانە.
  • کوبرای ئاشیەی بڵاوبووەوە: یاخود کوبرای زەبەلاح، لە ئەفریقا دەژی.
  • کوبرای بورمی و ماندالی بڵاوبووەوە: بە گوێرەی جێگەکانیان ناونراون.

ئەو جۆرانەی ماری کوبرا کە پێیان دەوترێت بڵاوبووەوە هاوبەشن لە خاسیەتێکدا، کە بریتییە لە هاویشتنی تفێکی ژەهراوی بۆ چاوی دوژمنەکانی، بۆ ئەوەی کاتی زیاتری هەبێت بۆ هەڵهاتن و دەربازبوون، لە دووری ٣ مەترەوە دەیهاوێژێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازارێکی زۆر لە چاویدا، کە ئەگەر ڕاستەوخۆ چارەسەر نەکرێت دەکرێت ببێتە هۆی کوێربوون، و ژمارەی ئەم جۆرە نزیکەی ١٠ دانەیە.


سەرچاوەکان



1701 بینین