كۆی گشتی: 130
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
زەریا (بە ئینگلیزی: Ocean، بە عەرەبی: محيط)، تەنێکی ئاویی گەورەی سوێرە کە نزیکەی لەسەدا 71ی ڕووی زەوی دادەپۆشێت، ئەم هەسارەیەی ئێمەی لێ نیشتەجێین خاوەنی یەک زەریای جیهانییە، هەرچەندە ئۆقیانوسناسەکان و وڵاتەکانی جیهان ئەم زەریایەیان دابەشکردووە بۆ چوار ناوچەی جیاواز
زانیاری گوندەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
خەرپانی (بە ئینگلیزی: Kharpany یان Xarpani، بە عەرەبی: خرباني) گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە باشووری کوردستان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ناحیەی بیارەیە. 
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بۆچی خۆر گەرمە؟ (بە عەرەبی: لماذا الشمس حارة؟، بە ئینگلیزی: Why is the sun hot). هەموومان دەزانین کە خۆر گەرمترین ئەستێرەی ژیانمانە، بەڵام بۆچی؟ لە جیاتی پرسیاری ئەوە بکەیت چی وا لە خۆر دەکات گەرم بێت، باشتر وایە بپرسیت چی وا لە خۆر دەکات وزەی گەرمی دەربپەڕێنێت؟ وەڵامەکە..
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
مەرعەش، ماراش یان گورگوم (بە تورکی: Kahramanmaraş، بە ئینگلیزی: Marash)، یەکێکە لە شارەکانی باکووری کوردستان دەکەوێتە پارێزگای کەهرەمان، شوێنی بنیاتنانی ئەم شارە دەکەوێتە دەشتێکەوە لە بناری چیای ئەهیر
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بیابانی لیبیایی (بە ئینگلیزی: Libyan desert، بە عەرەبی: الصحراء الليبية)، بیابانێکە لە کیشوەری ئەفریقا کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی بیابانی سەحارا، درێژدەبێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیاوە تا بیابانی ڕۆژاوای میسڕ و باکووری ڕۆژاوای سوودان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
شاری باتمان (بە ئینگلیزی: Batman، بە تورکی: Êlih)، شارێکە لە شارەکانی وڵاتی تورکیا کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، لە سەرەتای دروستکردنی شارەکە تا ساڵی ١٩٥٠ تەنها گوندێکی بچووک بووە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٣ هەزار کەس بووە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
شاری سەمسوور (بە ئینگلیزی: Samsur، بە تورکی: Adıyaman)، شارێکە لە شارە کوردییەکانی وڵاتی تورکیا، دەکەوێتە پارێزگای ئەدیامان، شارەکە لە پێشترا بە هیسن مەنسوور ناودەبرا پاشان ناوەکەی گۆڕا بە سەمسوور.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ساردترین شوێنی جیهان (بە ئینگلیزی: the coldest place on Earth، بە عەرەبی: أبرد مكان على الأرض)، لەسەر زەوی ناوچەیەک هەیە کە کەشەکەی لە ناوچەکانی تری زەوی ساردترە و وەرزی زستان تێیدا هەمیشەییە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
نیوتاونبی (بە ئینگلیزی: Newtownabbey، بە عەرەبی: نيوتاونبي، بە ئێرلەندی: Baile na Mainistreach)، گەورەترین شارۆچکەیە لە بەشی باکووری بێڵفێست، لە هەرێمی ئەنتریم، لە ئێرلەندای باکوور. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارۆچکە لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ـدا ٦٥٫٦٤٦ کەس بوو
زانیاری وڵاتەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئێرلەندای باکوور (بە ئینگیزی: Northern Ireland، بە عەرەبی: أيرلندا الشمالية، بە ئێرلەندی: Tuaisceart Éireann)، بەشێکە لە شانشینی یەکگرتوو کە بە شێوەیەکی جۆراوجۆر وەکوو وڵاتێک، پارێزگایەک یان هەرێمێک وەسف دەکرێت. ئیرلەندای باکوور دەکەوێتە باکووری ڕۆژەڵاتی دوورگەی ئێرلەندا