شاری باتمان

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-11-30-16:00:00 - کۆدی بابەت: 10498
شاری باتمان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شاری باتمان (بە ئینگلیزی: Batman، بە تورکی: Êlih)، شارێکە لە شارەکانی وڵاتی تورکیا کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، لە سەرەتای دروستکردنی شارەکە تا ساڵی ١٩٥٠ تەنها گوندێکی بچووک بووە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٣ هەزار کەس بووە، دواتر چەند کێڵگە نەوتییەک دۆزرایەوە کە بووە هۆی گەشەسەندنی شارەکە و هۆکار بوو بۆ زیادکردنی ژمارەی دانیشتووانی شارەکە.

زانیاری گشتی

وڵات

تورکیا

شار

باتمان

ڕووبەر

٥٦٣٫٥٩ کیلۆمەتر چوارگۆشە

ژمارەی دانیشتووان

٣٤٨٫٩٦٣

زمان

کوردی

مێژووەکەی

باتمان لە ئێستادا شارێکی گەورە و ناسراوە بەڵام بە نزیکەیی ٦٠ ساڵ لەمەوپێش ئەم شارە گوندێکی بچووک بووە و چەند هەزار کەسێکی تێدا ژیاوە، لە ئەو کاتەدا گوندەکە بە ئیلح ناو دەبرا بەڵام دواتر و لە ساڵی ١٩٥٠دا ناوی لێنرا باتمان بەهۆی ئەوەی ڕووبارێک بە شارەکەدا تێپەڕ دەبوو بە ناوی باتمان.

پیشەسازی

پیشەسازی لە شاری باتمان تەنها پشت بە بەرهەمهێنانی نەوت دەبەستێت، گەڕان بەدوای نەوت لە شاری باتمان لە ساڵی ١٩٣٥ دەستی پێکرد، لە ٢٠ی نیسانی ١٩٤٠ لە قوڵایی ١٠٤٨ مەتر لە کێڵگەی نەوتی ڕامان نەوت دۆزرایەوە، کە ئەم کێڵگەیە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری باتمان.

کەشوهەوا

کەشوهەوای شاری باتمان بە گشتی گەرمە، وەرزی هاوینی کەشێکی گەرم و وشکی هەیە، پلەی گەرمی تێیدا دەگاتە ٣٢ پلەی سیلیزی، وەرزی زستانیشی ساردە و بەفر و بارانی زۆر دەبارێت، تێکڕای بارینی بەفر دەگاتە نزیکەی ٣٢ سانتیمەتر.


سەرچاوەکان



317 بینین