زمانی تورکی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-08-14:18:00 - کۆدی بابەت: 8554
زمانی تورکی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زمانی تورکی (بە ئینگلیزی: Turkish، بە عەرەبی: اللغة التركية، بە تورکی: Türkçe) یەکێکە لە زمانە گەورەکانی جیهان و دیارترین زمانی تورکەکانە و زیاتر لە ٨٣ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکەن و زۆرینەیان لە تورکیا و قوبڕوسی باکوورن. هەروەها بەشێوەی کەمینەش لە عێراق، ئێران، مەقدۆنیا، یۆنان، کۆسۆڤۆ و ئەلبانیا هەن. ڕەگ و ڕیشەی زمانی تورکی ئاسیای ناوەڕاست و چیاکانی ئەڵتایە کە نووسراو و دەستنووسەکانی ئەم زمانە بۆ نزیکەی 1300 ساڵ دەگەڕێتەوە. بڵاوبوونەوەی زمانەکە بەرەو ڕۆژاوا بەردەوام بوو و لەگەڵ فراوانبوونی دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانییش ئاخێوەرانی زیاتر بوون، بەتایبەت دوای داگیرکردنی وڵاتی ڕۆمێلیا. لە ساڵی 1927دا موستەفا کەمال ئەتاتورک یەکەم سەرکۆماری تورکیا چەندین گۆڕانکاری لە ئاستی کارگێڕی و کولتووریی ئەو وڵاتەدا کرد، لەوانە جێگرتنەوەی ئەلفبێی عەرەبی بۆ زمانەکە بە ئەلفبێی لاتینی. دوای ماوەیەکیش کۆمەڵەی زمانی تورکی (Türk Dil Kurumu) دروست کرد بە ئامانجی یەکخستنەوەی زمانەکە و دووبارە ڕێکخستنەوەی بەو شێوەی لەگەڵ ئەلفبێیە نوێیەکە بگونجێت.

پۆلێن

تورکی سەر بە گرووپی زمانەکانی ئۆگۆزە. کە گرووپێکی لاوەکی تورکییە و هەریەک لە ئازەری، تورکمانی، قەشقیانی، گاگاوزی و باگاوزی بەڵکان لەخۆی دەگرێت. هەموو ئەمانەش زۆر نزیکن لە یەکتری.

زانیاریی گشتی زمانەکە

شێوازی ڕێکخستنی نووسینی تورکی (بکەر - بەرکار - کار)ـە. زۆرجار جێناوی کەسی دووەمی کۆ بۆ کەسی دووەمی تاکیش وەک ڕێز بەکاردێت.

لە ماوەی دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیدا خەڵک بە زمانی تورکیی عوسمانی (تورکیی کۆن) قسەیان دەکرد کە بریتی بوو لە کۆبوونەوەی چەندین زمان (تورکیی کۆن، عەرەبی، فارسی) کە بە پیتی عەرەبی دەنووسرا، ئەمەش بەهۆی تێکەڵیی تورکەکان لەگەڵ موسوڵمانان و دروستبوونی دەوڵەتێکی ئیسلامی لە ناوچەکە.

تورکیی ئەمڕۆ لە چەند زمانێک پێکدێت:

قۆناغەکانی خوێندنی زمانی تورکییش بەسەر شەش بەشدا دابەش دەبێت:

  •  ئاستی A1 و A2 کە دوای تەواوکردنیان قوتابی بە دەستپێکەر دادەنرێت.
  • ئاستی B1 و B2 واتە پلەی سێیەم و چوارەم و دوای تەواوبوون لە ئاستێکی مامناوەنددایە.
  • ئاستی C1 و C1+ واتە ئاستی 5 و 6 و لە کۆتایی قۆناغی پێنجەمدا قوتابی لە ئاستێکی پێشکەوتووی تورکیدا دادەنرێت.

ئەلفبێ

A
B
C
Ç
D
E
F
G
Ğ
H
I
İ
J
K
L
M
N
O
Ö
P
R
S
Ş
T
U
Ü
V
Y
Z

 


سەرچاوەکان



981 بینین