زمانی ئۆکرانی

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2024-04-24-15:24:00 - کۆدی بابەت: 12662
زمانی ئۆکرانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زمانی ئۆکرانی (بە ئینگلیزی: Ukrainian language، بە عەرەبی: اللغة الاوکرانیة)، لە بنەڕەتدا لقێکی زمانی دێرینی لساڤییە، کە کۆمەڵێک زمانی هیندۆ-ئەورووپین، لە ئێستادا زمانی فەرمی ئۆکرانیایە و لە ڕابردووشدا زمانەکە هەمان زمانی ڕووسیا بووە، تەنانەت هەندێکجار بە زمانی ئۆکرانی دەوترێت ڕووسی دێرین، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە زمانی ئۆکرانی قسە دەکەن و زمانی دایکیانە دەگاتە نزیکەی ٥١ ملیۆن مرۆڤ لە جیهاندا، لەو ڕێژەیە ٩٠%یان لە ئۆکرانیا دەژین، ١٠% ی خەڵکەکەی تریشی جوولەکەکانن کە بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە.

پۆلێنکردن و مێژووی دروستبوونی

خەڵکێکی زۆر باوەڕیان وایە کە زمانی ئۆکرانی لەگەڵ ڕووسیدا هاوشێوەن، هەرچەندە لەڕووی مێژووییەوە هەردووکیان هەمان ڕەگ و بنەچەی زمانیان هەیە، بەڵام دواتر و بە پێی تێپەڕبوونی کات پەرەسەندنی جیاوازیان بەخۆیانەوە بینیوە و سەرئەنجام بوون بە دوو زمانی جیاواز، کە جیاوازییان هەیە لە ڕووی ئەلفبێ، ڕێزمان، دەنگ و وشەسازی، وشەی هاوبەشیش هەیە لە نێوانیاندا ئەویش بەهۆی نزیکی ناوچەکان لە یەکترییەوە لەگەڵ بنەچەی زمانەکان.

زانیاری گشتی دەربارەی زمانەکە

شێوازی داڕشتنی ڕستە لەم زمانەدا هاوشێوەی زمانی ئینگلیزییە واتە سەرەتا بکەر دادەنرێت دواتر کار و لە کۆتایشدا تەواوکار، لە ڕووی شێوازی دەرکەوتنییەوە زمانی ئۆکرانی هاوشێوەی ڕووسییە و هاوبەشییەکی زۆر هەیە لە نێوانیاندا، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری بازرگانی و کۆچبەری کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا بوونی هەیە.

ئەلفبێی ئۆکرانی

ئەلفبێی ئۆکرانی پێکهاتووە لە ٣٣ پیت، کە بریتین لە ئەمانەی خوارەوە:

  • А а
  • Б б
  • В в
  • Г г
  • Ґ ґ 
  • Д д
  • Е е
  • Є є
  • Ж ж
  • З з
  • И и
  • І і
  • Ї ї
  • Й й
  • К к
  • Л л
  • М м
  • Н н
  • О о
  • П п
  • Р р
  • С с
  • Т т
  • У у
  • Ф ф
  • Х х
  • Ц ц
  • Ч ч
  • Ш ш
  • Щ щ
  • Ь
  • Ю ю
  • Я я

هەندێک لە دەستەواژە باوەکانی زمانی ئۆکرانی

Добрий день /dobryj den’/ = سڵاو

Дякую /d’akuju/ =سوپاس

Як справи? /Jak spravy/ =چۆنیت

Дуже добре /Duzhe dobre/ = زۆر باش

Вибачте /vybachte/ = بێزەحمەت

Де? /de/ = لە کوێیە؟

Скільки? /skilky/ = بە چەندە؟

Так /tak/ = بەڵێ

Ні /ni/ =نەخێر

Па-па /pa-pa/ = ماڵئاوا


سەرچاوەکان



574 بینین