شیعرێکی لاڵ - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-07-31-21:05:00 - کۆدی بابەت: 9627
شیعرێکی لاڵ - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

شیعرێکی لاڵ

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: شیعرێکی لاڵ

سەد و هەشتا و دوو هەزار.. خەمسەد و هەشتا و دوو هەزار.. دەم
سەد و هەشتا و دوو هەزار.. خەو
خەم بە دەنووک گەرمیانی کوناودەر کرد
کوردستانم بوو بە شمشاڵ
مێژوویشم نای بە لێویەوە و
وەرزی پێنجەمی ئەنفال و
ئەڵڵاوەیسی ڕاگوێزراوی لێ کەوتە خوار. 
ئیتر منیش لەو ڕۆژەوە
شیعرێکم لاڵ
ئیتر منیش لەو کاتەوە
مەملەکەتی خۆڵەمێش و خەونەکانم
بووە بە شەوی گەنم و جۆی
شوێن بزری
هەزاران چاڵ! .


سەرچاوەکان



552 بینین