مرۆڤ چۆن دەتوانێت زمانێك پراکتیك بکات؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-21-16:42:00 - کۆدی بابەت: 13216
مرۆڤ چۆن دەتوانێت زمانێك پراکتیك بکات؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پراکتیكی زمان بە ئاسانترین و خێراترین ڕێگا دادەنرێت بۆ فێربوونی هەر زمانێك، چونکە یارمەتیت ئەدات بۆ فێربوونی زمانەکە بە شێوەیەکی خێراتر واتە بەبێ ئەوەی بێزاربیت و بەبێ ئەوەی هەست بکەیت ئەخوێنیت یان فێرئەبیت.

چۆن زمان پراکتیك بکەم؟ 

گوێگرتن

واتە گەر بتەوێ فێری زمانی ئینگلیزی ببیت دەبێت بەباشی گوێ لە کەسێکی ئینگلیزی بگریت و سەرنجت لەسەر قسەکانی بێت، ئەمەش لە ڕێگەی ڤیدیۆی یوتیوب بەتایبەت پۆدکاست یان گۆرانی یان فیلم و زنجیرە و ئەنیمی و کارتۆنەکانی دیزنی یان هەر ئەنیمەیشنێك بێت زۆر بەسوودن. هاوکات باشتر وایە دەفتەرێكت هەبێت بۆ تۆمارکردنی هەر وشەیەکی نوێ دەیبیستیت بۆ ئەوەی لەبیری نەکەیت.

خوێندنەوە بە تایبەت بە دەنگی بەرز

بخوێنەوە بەبەردەوام هەرچەنە هەڵەش بکەیت هەوڵدە ڕاستی بکەیەوە بەدوای وشەکان بگەرێ، وشەی نوێ فێربە و بینووسەوە،  ڕستە دروست بکە هەڵەشبێت ئاساییە دواتر چاکی بکەوە تاکو فێرئەبیت.

سێیەم و گرنگترین ئامۆژگاری

بە ئینگلیزی یان عەرەبی یان ئەو زمانەی ئەتەوێ بیربکەرەوە بەردەوام، تەنانەت ئەگەر بۆ نموونە ئینگلیزی یان عەرەبییەکەت لاواز بێت یان تێکەڵ بە هەندێك وشەی کوردیشی بکەی بۆ نموونە دەستەواژەی “i love my job” "انا احب عملي" (واتا من کارەکەمم خۆش ئەوێت) بەم شێوەیە وشەکان ڕێک بخە و ڕستە دروست بکە زۆر سوودی ئەبێت، قسەلەگەڵ خۆت بکە و خۆت وەڵامی خۆت بدەرەوە.

بۆ فێربوونی زمان لەڕێی ئینتەرنێت لێرەدا چەند پێشنیارێک هەیە

  • بە بەردەوامی ڕاهێنان بکە بە قسەکردن لەگەڵ کەسانی ئەو زمانەی ئەتەوێت فێرببیت، یان بە گوێگرتن لەڕێی یوتیوب یان پۆدکاست یان فیلم و زنجیرە یان گۆرانی یان ئەنیمەیشن.
  • خۆت ڕابهێنە بۆ خوێندنەوە و نووسین ئەتوانیت بە کتێب یان بابەتێکی سادە و ئاسان دەست پێبکەیت و پاشان وردە وردە بچیتە سەر وشە و دەقی قورستر.
  • بەکارهێنانی بەرنامە وئاپی گونجاو و سادەبۆ فێربوونی سەرەتایی وەکو  Duolingo, Babbel یان Rosetta Stone
  • هەوڵبدە کۆرس ببینە لەڕێی ئۆنڵاینەوە سوودی باشی ئەبێت باشترین کۆرسەکانیش Lingvisit ،Busuu ،Memrise
  • گرنگی بدە بە کولتوری ئەو زمانەی ئەتەوێت فێری ببیت، بە سەیرکردنی بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان یان گرنگیدان بە مێژوو و وەرزش و کۆمەڵگەیان بەشێوەیەکی گشتی.
  • بەردەوامبوون زۆر گرنگە هەموو کەسێکی سەرکەوتوو هەوڵ و ماندووبوون و بەردەوامبوونی لەپشتە.


سەرچاوەکان



118 بینین