ناوهڕۆك
مانگی چوار
مانگی چوار یان نیسان (بە ئینگلیزی: April، بە عەرەبی: أبريل، نيسان). چوارەم مانگی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣٠ ڕۆژ پێکدێت. لە بەشێک لە نیوەگۆی باکووری زەوی بەهارە و لە بەشێک لە نیوەگۆی باشووری زەوی هاوینە و بەرانبەر بە مانگی تشرینی یەکەمە.
ناو و مێژوو
ڕۆمانییەکان ناوی ئەم مانگەیان لە وشەی Aprilisـەوە وەرگرتووە. بنچەی وشەکە لە کاری aperireـەوە وەرگیراوە کە بە واتای کرانەوە دێت، مەبەستیش لێی وەرزی کرانەوەی گوڵ و خونچەکانە.
نیشانەکانی
بەردی لەدایکبووانی نیسان بریتییە لە ئەڵماس. هەروەها گوڵی لەدایکبووانی مانگەکە بریتییە لە گوڵە مینا و پۆڵکە.
لە ڕووی گەردوونناسییەوە ئەم مانگە هەریەک لە کاوڕ و گا لەخۆی دەگرێت.
بۆنە و یادەکان
- ڕۆژی یەکی نیسان: ڕۆژی درۆی نیسان
 - ڕۆژی دووی نیسان: ڕۆژی جیهانیی یەکگرتن
 - ڕۆژی شەشی نیسان: ڕۆژی جیهانیی وەرزش بۆ گەشەپێدان و ئاشتی
 - ڕۆژی حەوتی نیسان: ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵکوژی ڕواندا، ڕۆژی جیهانیی تەندروستی
 - ڕۆژی ٢٢ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی زەویی دایک
 - ڕۆژی ٢٣ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی کتێب، ڕۆژی جیهانیی زمانی ئینگلیزی
 - ڕۆژی ٢٥ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی مەلاریا
 - ڕۆژی ٢٨ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی سەلامەتی و تەندروستی لەسەر کار
 - ڕۆژی ٢٩ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، ڕۆژی جیهانیی سەما
 - ڕۆژی ٣٠ـی نیسان: ڕۆژی جیهانیی مۆسیقای جاز
 
سەرچاوەکان
 4755 بینین
                        
                                    
                                                -