نیوتاونبی

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-12-03-20:20:00 - کۆدی بابەت: 10537
نیوتاونبی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نیوتاونبی (بە ئینگلیزی: Newtownabbey، بە عەرەبی: نيوتاونبي، بە ئێرلەندی: Baile na Mainistreach)، گەورەترین شارۆچکەیە لە بەشی باکووری بێڵفێست، لە هەرێمی ئەنتریم، لە ئێرلەندای باکوور. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارۆچکە لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ـدا ٦٥٫٦٤٦ کەس بوو، بەمەش بوو بە سێیەم گەورەترین جێگیرگەی ئێرلەندای باکوور. لەڕووی مێژووییەوە ناوچەی شارستانی نیوتاونبێی لە ١ی نیسانی ١٩٥٨ دامەزراوە و لە حەوت گوندی باکووری بێڵفێست پێکهاتبوو.

دانیشتووان

لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ـدا ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەی نیوتاونبی ٦٥٫٥٥٥ کەس بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەری شارۆچکەکە ٢٨٫٢٣ کیلۆمەتر دووجا بوو و چڕی دانیشتووانەکەی ٢٫٣٢٢ کەس بوو لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا. هەروەها ژمارەی مێینەکان زیاترە بە بەراورد بە ژمارەی نێرەکان، ژمارەی مێیەکان ٣٤٫١٢٣ و ژمارەی نێرەکان ٣١٫٥٢٣ کەسە. هەروەها گەورەترین گرووپی تەمەن ١٨ بۆ ٦٤ ساڵییە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢۰١١ ڕەگەز و پێکهاتە نەتەوەییەکانی شارۆچکەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

  • سپی پێست: ٦٤٫۰١٩ کەس
  • ئاسیایی: ١٫٢۰٦ کەس
  • ڕەش پێست: ١۰٢ کەس
  • ڕەگەزی تێکەڵ: ٢٤٥ کەس
  • نەتەوەکانی تر: ٧٤ کەس

زمان

  • ئینگلیزی: ٦١٫٢١٨ كەس
  • گەلیک: ٨٦ کەس
  • پۆڵەندی: ٥٥٥ کەس
  • زمانەکانی تر: ١٫۰٣٣ کەس

شوێنی لەدایکبوون

بەپێی هەمان سەرژمێری ساڵی ٢۰١١ شوێنی لەدایکبوونی دانیشتووانی شارۆچکەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

ئایین

  • کاسۆلیکی ڕۆمانی: ١٦٫٢١۰ کەس
  • ئایینه مەسیحییەکانی تر: ٣٤٫٣٣٤ کەس
  • ئایینەکانی تر: ٨١١ کەس
  • بێ ئایینەکان: ١۰٫١٢۰ کەس

كەشوهەوا

بەپێی سیستمی پۆلێنکردنی کەشوهەوای کوپن و گیگەر، کەشوهەوای نیوتاونبی ئۆقیانوسییە، بەگشتی کەشی شارۆچکەکە گەرم و مامناوەندە. هەروەها بەشێوەیەکی بەرچاو باران دەبارێت، تەنانەت لە وشکترین مانگی ساڵیشدا باران دەبارێت. تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانە ٩٫٤ پلەی سەدییە، ساڵانە نزیکەی ١۰١۰ مللیمەتر باران دەبارێت و بەگشتی نزیکەی ١٫٨٥١٫٦ کاتژمێر تیشکی خۆر بەسەر شارۆچکەکە دەدرەوشێتەوە.

نیوتاونبی‌ لە نیوەگۆی باکوورە و هاوینی ئەم شارۆچکەکە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات و لە مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت. مانگەکانی وەرزی هاوین بریتین لە: حوزەیران، تەممووز، ئاب و ئەیلوول. هەروەها ڕێژەی شێ لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرزترینە ٨٣٫٩٥٪ـە، لە کاتێکدا ڕێژەی شێ لە مانگی ئایاردا نزمترینە ٧٧٫٨٤٪ـە.

مانگی تەممووز باراناویترین مانگی ساڵە و ڕێژەی دابارین بەرزترینە، ١٦٫٨٧ ڕۆژ باران دەبارێت، لە کاتێکدا مانگی ئەیلوول وشکترین مانگی ساڵە و ١٣٫٧٣ ڕۆژ باران دەبارێت. هەروەها، مانگی تەممووز گەرمترین مانگی ساڵە و تێکڕای پلەی گەرمی ١٤٫٣ پلەی سەدییە، مانگی شوبات ساردترین مانگی ساڵە و تێکڕای پلەی گەرمی شارۆچکەکە نزیکەی ٥٫١ پلەی سەدییە. هەندێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشە گەشتیارییەکانی شارۆچکەکە بریتین لە:

  1. باخچەی ئاژەڵانی بێڵفێست
  2. مۆزەخانەی جەنگی
  3. خانووە سپییەکە (مۆزەخانەی مێژوویی)
  4. خانووی مێژوویی سێنتری هیڵ
  5. پارکی هازیڵبانک


سەرچاوەکان



169 بینین