ئەیلوول

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-04-17:10:00 - کۆدی بابەت: 7749
ئەیلوول

ناوه‌ڕۆك

مانگی نۆ

مانگی نۆ یان ئەیلوول، سێپتەمبەر (بە ئینگلیزی: September، بە عەرەبی: سبتمبر). نۆیەم مانگی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣٠ ڕۆژ پێکدێت. لە یەکەم ڕۆژی مانگی ئەیلوولەوە کەشی پاییزە لە نیوەگۆی باکووری زەوی دەست پێدەکات. لە نیوەگۆی باشووری زەویش کەشی بەهارە دەست پێدەکات. وەرزی پاییز دەکەوێتە ٢١ـی ئەیلوول.

ئەیلوول لە مانگی قوتابخانە و خوێندن دادەنرێت و لە زۆرینەی شوێنەکانی جیهان خوێندن لەم مانگەدا دەست پێدەکات لەدوای پشووی هاوین.

ناوی سێپتەمبەر لە وشەی لاتینی septemـەوە هاتووە کە بە واتای حەوت دێت، چونکە ٧٥٠ ساڵ پێش زایین حەوتەم مانگی ڕۆژژمێری ڕۆمانی بوو، لە نزیکی ساڵی ٤٥١ـی پێش زایین دوای ئەوەی کانوونی دووەم و شوبات خرانە ناو ڕۆژژمێری ڕۆمانییەوە، مانگی سێپتەمبەر بووە نۆیەم مانگ و ٢٩ ڕۆژ بوو. دوای ئەوەی چاکسازی جولیان کرا، گۆڕدرا بۆ ٣٠ ڕۆژ.

نیشانەکانی

  • بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە یاقووتی شینە.
  • گوڵی لەدایکبووانی مانگەکەش بریتین لە گوێچکەمشک و لاولاو.
  • ئەم مانگە هەریەک لە بورجەکانی گوڵەگەنم و تەرازوو لەخۆی دەگرێت.

بۆنە و یادەکان

  • سێی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی باڵەخانەی هەوربڕ
  • پێنجی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی کاری خێرخوازی
  • حەوتی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی هەوای پاک و ئاسمانی شین
  • هەشتی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی خوێندەواری
  • نۆی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی پاراستنی خوێندن لە هێرش
  • دەی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتن
  • ١٥ـی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی دیموکراسی
  • ١٦ـی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی پاراستنی چینی ئۆزۆن
  • ٢١ـی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی ئاشتی
  • ٢٣ـی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی زمانی ئاماژە
  • ٢٧ـی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی گەشتیاری
  • ٢٨ـی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی هاریی سەگ
  • ٢٩ـی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی دڵ
  • ٣٠ـی ئەیلوول: ڕۆژی جیهانیی وەرگێڕان


سەرچاوەکان



795 بینین