ئایار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-28-14:31:00 - کۆدی بابەت: 7725
ئایار

ناوه‌ڕۆك

مانگی پێنج

مایۆ، مانگی پێنج یان ئایار (بە ئینگلیزی: May، بە عەرەبی: مايو). پێنجەم مانگی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣١ ڕۆژ پێکدێت. لە نیوەگۆی باکووری زەوی یەکێکە لە مانگەکانی وەرزی بەهار و کەشێکی فێنکی هەیە. لە نیوەگۆی باشووری زەوییش بەرانبەر بە مانگی تشرینی دووەمە لە نیوەگۆی باکوور.

ناو و مێژوو

ناوی مەی یان مایۆ لە ناوی خواوەندی گریکی کۆن مایاوە هاتووە کە بە نووسینی لاتینی بە Maius دەناسرێتەوە. کە لە سەردەمی ڕۆمانییەکان بە خواوەندی بەپیتی دانراوە. بەڵام شاعیری ڕۆمانی ئۆڤید تیۆرییەکی تری هەیە و دەڵێت مایۆ لە وشەی maioresـی لاتینییەوە هاتووە کە بە واتای "پیرەکان" دێت. مانگی دواتریشی لە iunioresـەوە هاتووە کە بە واتای "گەنجەکان" دێت.

ناوەکانی تر

کوردی: ئایار

ئینگلیزی: May

عەرەبی: مايو، ايار

فارسی: مِه

فەڕەنسی: Mai

نیشانەکان

بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە زمڕوتە. هەروەها گوڵی لەدایکبووانییشی گیازەنگوڵە و ڕووەکی Crataegus monogynـە. بورجەکانی ئەم مانگەش بە گا دەست پێدەکات و بە دووانە کۆتایی دێت.

بۆنە و یادەکان

  • یەکی ئایار: ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
  • سێی ئایار: ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری
  • چواری ئایار: ڕۆژی جیهانیی ئاگرکوژێنەوەکان
  • هەشت و نۆی ئایار: ڕۆژی جیهانیی ئەو کەسانەی لە جەنگی جیهانیی دووەم گیانیان لەدەست دا.
  • ١٥ـی ئایار: ڕۆژی جیهانیی خێزان
  • ١٦ـی ئایار: ڕۆژی جیهانیی ڕووناکی
  • ١٧ـی ئایار: ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ترانسۆفۆبیا
  • ٢٠ـی ئایار: ڕۆژی جیهانیی هەنگەکان
  • ٢١ـی ئایار: ڕۆژی جیهانیی چا،  ڕۆژی جیهانیی فرەکولتووری بۆ گفتوگۆ و گەشەکردن.
  • ٢٩ـی ئایار: ڕۆژی جیهانیی یەکیەتی پاراستنی ئاشتی جیهان
  • دووەم هەفتەی مانگی ئایار: ڕۆژی باڵندە


سەرچاوەکان



1255 بینین