حوزەیران

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-28-15:07:00 - کۆدی بابەت: 7726
حوزەیران

ناوه‌ڕۆك

مانگی شەش

مانگی شەش یان حوزەیران (بە ئینگلیزی: June، بە عەرەبی: يونيو) شەشەم مانگی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣٠ ڕۆژ پێکدێت. لەم مانگەدا کاتەکان دەگۆڕێن و هاوین لە نیوەگۆی باکووری زەوی دەست پێدەکات و کاتەکانی ڕۆژ زیاد دەبن. لە نیوەگۆی باکووری باشووریش کاتەکانی ڕۆژ کەم دەبنەوە و کاتی شەو زیاتر دەبێت (جگە لە هەردوو جەمسەری باکوور و باشوور کە لە هەموو حاڵەتێکدا وەک یەکە). لە نیوەگۆی باکووری زەوی حوزەیران مانگێکی گەرم و نیمچە فێنکە. لە بەرانبەردا لە نیوەگۆی باشوور وەک مانگی کانوونی یەکەمە و زۆر ساردە و تێیدا زستان دەست پێدەکات.

ناو و مێژوو

ناوی مانگی جوون لە ناوی لاتینی Juniusـەوە هاتووە. ئۆڤیدی شاعیری ڕۆمانی چەند تیۆرییەکی لەم بارەوە داناوە و دەڵێت کە جونۆ یەکێک بووە لە خواوەندەکانی ڕۆمانی کە خواوەندی هاوسەرگیری بووە و هاوسەری خواوەندی گەورەتر جوپیتەر بووە. تیۆری دووەم ئەوەیە کە لە وشەی iunioresـەوە هاتووە کە بە واتای گەنجان دێت بە پێچەوانەوەی maiores کە بە واتای پیرەکان دێت و بۆ مانگی پێنج بەکاردێت.

ناوەکانی تر

کوردی: حوزەیران

فارسی: ژوئن 

ئینگلیزی: june

عەرەبی: يونيو، حزیران

فەڕەنسی: Juin

ڕووسی: Ию́нь 

نیشانەکان

بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە مرواری و ئەلێکساندرایت و مانگەبەردە. گوڵی لەدایکبووانی مانگەکەش گوڵەباخە. هەردوو بورجی دووانە و قرژاڵ لەخۆی دەگرێت.

بۆنە و یادەکان

  • یەکی حوزەیران: ڕۆژی جیهانیی دایک و باوکان
  • سێی حوزەیران: ڕۆژی جیهانیی پاسکیل
  • چواری حوزەیران: ڕۆژی جیهانیی منداڵانی بێتاوانی قوربانیی توندوتیژی
  • پێنجی حوزەیران: ڕۆژی جیهانیی ژینگە
  • هەشتی حوزەیران: ڕۆژی جیهانیی زەریاکان
  • ١٣ـی حوزەیران: ڕۆژی جیهانیی یارمەتیدانی ئەلبینیزم
  • ١٤ـی حوزەیران: ڕۆژی جیهانیی بەخشینی خوێن
  • ١٧ـی حوزەیران: ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی بەبیابانبوون و وشکیی
  • ٢٠ـی حوزەیران: ڕۆژی جیهانیی ئاوارەکان
  • ٢٣ـی حوزەیران: ڕۆژی جیهانیی بێوەژنەکان
  • ٢٦ـی حوزەیران: ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی خراپ بەکاربهێنانی دەرمان و بازرگانیی نایاسایی


سەرچاوەکان



1522 بینین