شاری سەمسوور

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-12-01-22:45:00 - کۆدی بابەت: 10514
شاری سەمسوور

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شاری سەمسوور (بە ئینگلیزی: Samsur، بە تورکی: Adıyaman)، شارێکە لە شارە کوردییەکانی وڵاتی تورکیا، دەکەوێتە پارێزگای ئەدیامان، شارەکە لە پێشترا بە هیسن مەنسوور ناودەبرا پاشان ناوەکەی گۆڕا بە سەمسوور.

زانیاری گشتی

وڵات تورکیا
شار شاری سەمسوور
ڕووبەر ١٫٦٧٩٫٢١ کیلۆمەتر دووجا
ژمارەی دانیشتووان لە ساڵی ٢٠٠٩ ٢٥٩٫٤٩٧ کەس
زمان کوردی

مێژووەکەی

شاری سەمسوور لەکۆندا بە هیسن مەنسوور ناودەبرا کە ئەم ناوە لە ناوی ئەمیر مەنسووری بن جەوانەوە هاتبوو، بەڵام دواتر بەهۆی سەختی لە دەربڕینی ناوەکەیدا گۆڕا بۆ سەمسوور.

شوێنە گرنگەکانی

ئەم شارە لە چەند شوێنێکی گرنگ پێکدێت کە پەرە بە بواری گەشتیاری دەدات:

  • چیای نەمروت کە چەندین ئەشکەوتی تێدایە شوێنێکی گەشتیاری گرنگە کە دەکەوێتە دووری پێنج کیلۆمەتر لە شاری سەمسوورەوە.
  • بوونی کڵێسایەک کە لەمێژە بنیادنراوە و تا ئێستاش بەکاردێت، لەگەڵ ئەوەشدا بووەتە شوێنێكی گەشتیاری و گەشتیاران سەردانی دەکەن، ئەم کڵێسا مێژووییە لە ساڵی ٢٠١٢ نۆژەن کراوەتەوە.

کەشوهەوا

شاری سەمسوور وەرزی هاوینی گەرم و وشکە، پلەی گەرمی لە ڕۆژدا دەگاتە نزیکەی ٤٠ پلەی سیلیزی، وەرزی زستانیش پڕ باران، بەفر و شێدارە، پلەی گەرمی دەگاتە نزیکەی ١٤- پلەی سیلیزی.


سەرچاوەکان



242 بینین