مۆبایلی Xiaomi 14 Ultra

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-29-17:07:00 - کۆدی بابەت: 13370
مۆبایلی Xiaomi 14 Ultra

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

مۆبایلەکە پشتگیری پەیوەندی سەتەلایت دەکات، مۆبایلەکە هاوشێوەی iphone 15 Pro Max و Galaxy S24 Ultra جۆرێکی تایبەتی هەیە کە لە تیتانیۆم پێکهاتووە و کێشی ٢٢٩.٦ گرامە. ڕەنگە ڕەش و سپیەکەشی لە چەرم پێکهاتووە و کێشیان ٢٢٤.٤ گرام. ڕەنگێکی شینیشی هەیە کە ناسراوە بە ناوی  Dragon Crystal و کێشی لە جۆرەکانی تری قورسترە و ٢٢٩.٥ گرامە. جۆرە تیتانیۆمەکە کە لە پێکهاتەکەیەتی تیتانیۆمی پلە پێنج بەکاردێنێت و بەرزترە لە تیتانیۆمی Galaxy S24 Ultra. خاوەنی بڕوانامەی ip68 واتە دژە ئاوە لە قوڵای یەک مەتر و نیو  تاکو سی خولەک بەرگە دەگرێت.

کامێرا 

لەڕووی کامێراوە چوار کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 50MP پشتگیڕی OIS دەکات کە لە جۆری یەک ئینجە و لە جۆری سۆنی LYT-900 کە %136 زیاتر ڕووناکی وەردەگڕێت بەراورد بە عەدەسەی جۆری Xiaomi 13 ultra.
  • کامێرای پێرسکۆپ تەلەفۆتۆ بۆ زووم 50MP کە پشتگیڕی OIS دەکات و 5X ئۆپتیکاڵ زووم و 120X دیجیتاڵ زووم دەکات، بە شێوەی زیرەکی دەست کرد 30X زووم دەکات کە هەستەوەرەکەی لە جۆری سۆنی IMX858 1/2.5ـە کە بە ڕێژەی %196 ڕووناکی لە کامێرای زوومی iphone 15 Pro Maxـە، بە ڕێژەی %474 ڕووناکی لە کامێرای زوومی iphone 15 Pro زیاتر وەردەگرێت.
  • کامێرای تەلەفۆتۆ 50MP کە پشتگیڕی OIS دەکات و 3.2X ئۆپتیکاڵ زووم دەکات.
  • کامێرای گۆشەفراوان 50MPـە.
  • هەستەتەوەرێکیش بۆ پشت تەڵخ کردن و TOP 3D.
  • هاوشێوەی Galaxy S24 Ultra ڤیدیۆی بە کامێرای پشتەوە کردووە بە 4K 120fps و دەشتوانێت بە 8K 30fps ڤیدیۆ تۆماربکات.
  • کامێرای سێڵفی 32MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 60fps تۆماردەکات.

تایبەتمەندی شاشە

شاشەکەی لە جۆری LTPO AMOLEDـە بە قەبارەی ٦.٧٣ ئینج و ڕوونی +QHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی ١٢٠ هێرتزە، شاشەکەی پشتگیڕی 68B ڕەنگ و +HDR10 و Dolby vision دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە سێ هەزار نیتس، شاشەکەی ڕووپۆش کراوە بە Xiaomi Longjing Glass بۆ بەرگری لە شکان.

تایبەتمەندی چیپەکەی

چیپی ئەم جۆرە مۆبایلە لە جۆری Snapdragon 8 Gen 3ـە کە لەسەر 4nm بناغەکراوە و ژووری سارکردنەوەی هەڵمی سێ هێندە گەورەتر لەخۆدەگرێت وەک لە Xiaomi 13 ultraـە. کە ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنی ئەندرۆید ١٤ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری Hyper OS کە چوار ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و پێنج ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی پێدەگات.

پاترییەکەی

قەبارەی پاترییەکەی 5000mAh جۆری گڵۆباڵە کە بەخێرایی 90W بەشێوەی وایەر،  بەخێرایی 80W شێوەی بێ وایەر بارگاوی دەبێتەوە.

  • بەشێوەی وایەر بە ماوەی ٣٣ خولەک لە %0 دەگاتە %100.
  • بەشێوەی بێ وایەر بە ماوەی ٤٦ خولەک لە %0 دەگاتە %100.

تایبەتمەندی دەنگ

دەنگی ستێرۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە، خاوەنی پەنجەمۆری ژێر شاشەیە کە لە جۆری ئۆپتیکاڵە.

نرخ

لە بازاڕەکانی کوردستان بەردەستە، ڕامی ١٦  دەتوانی بەرزی بکەیتەوە بۆ ڕامی ٢٤ و بیرگەی ٥١٢ نرخی ١.٥٠٠.٠٠٠ هەزارە و بەبڕی ١٧٠ هەزار دیاری لەگەڵە.


سەرچاوەکان



35 بینین