ناوهڕۆك
سروودی ئەی ڕەقیب
سروودی ئەی ڕەقیب کە لە لایەن یوونس ڕەئووف ناسراو بە دڵدار لە ساڵی 1940 دانراوە، ئەو کاتەی لە زیندان بووە ئەم ھۆنراوەیەی داناوە. ئەی ڕەقیب یەکەم جار لە سەردەمی کۆماری کوردستان بووە بە سروودی نیشتمانی کوردستان. لە دوای پێکھاتنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەم ھۆنراوەیە بووە بە سروودی نیشتمانی کوردستانی عێراق.
سروود
- ئەی ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان
- نایشکێنێ دانەریی تۆپی زەمان
- کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
- زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
- ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
- سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان
- کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
- زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
- لاوی کورد ھەستایە سەر پێ وەک دلێر
- تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان
- کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
- زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
- ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
- دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان
- کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
- زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
- لاوی کورد ھەر حازر و ئامادەیە
- گیان فیدایە، گیان فیدا، ھەر گیان فیدا
- کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
- زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
سەرچاوەکان
5791 بینین