كوبه‌ی برنج

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-15-17:00:00 - کۆدی بابەت: 234
كوبه‌ی برنج

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان

برنج

خوێ

ئاو

زه‌رده‌چه‌وه‌ 

قیمه‌

كه‌ره‌وز

پیاز

كشمیش

باده‌م

زیره‌

تێكه‌ڵه‌

بیبه‌ری ڕه‌ش

بیبه‌ری سور بۆ سوركردنه‌وه‌ی ڕۆن

شێوازی ئاماده‌كردن

1- ئاوو خوێ و زه‌رده‌چه‌وه‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر بابكوڵێ

2- برنجه‌كه‌ بشۆره‌وه‌و تێی بكه‌ بابكوڵێ تا نه‌رم ده‌بێت پاشان بیپاڵێوه‌ به‌ سه‌به‌ته‌یه‌كداو دایبنێ با سارد بێته‌وه‌

3- قیمه‌و پیازه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ سوركه‌ره‌وه‌ كه‌ره‌وزو داوده‌رمان و خوێی تێبكه‌ پاشان كشمیش و باده‌مه‌كه‌ی تێبكه‌و دایبنێ ساردبێته‌وه‌

4- برنجه‌كه‌ به‌ده‌ست جوان بیشێله‌ تاوه‌كو هه‌ویری لێدێت

5- برنجه‌كه‌ بكه‌ره‌ گونكی وردو به‌ته‌نكی بیكه‌ره‌وه‌و پڕی بكه‌ له‌قیمه‌و سه‌ره‌كه‌ی قه‌پات بكه‌و هه‌وای ناوه‌كه‌ی ده‌ربكه‌ به‌هه‌دوو

ده‌ستت ئه‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری كوبه‌كه‌ باریك بكه‌ره‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ هه‌موو كوبه‌كان یه‌ك قیاس بن جوانتره‌

6-له‌ناو ڕۆندا سوری كه‌ره‌وه‌و با ڕۆنه‌كه‌ بكه‌وێت به‌سه‌ریدا


سەرچاوەکان

436 بینین