خەلافەت لە سەردەمی ئەمەوی چۆن بوو؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-02-19:49:00 - کۆدی بابەت: 4072
خەلافەت لە سەردەمی ئەمەوی چۆن بوو؟

ناوه‌ڕۆك

خەلافەت لە سەردەمی ئەمەوی

(٤١-١٣٢ کۆچی - ٦٦١-٧٤٩ زایینی)

پاش شەهیدکردنی خەلیفە عەلی، حەسەنی کوڕە گەورەی نەرمی نواند و دەستبەرداری مافی خەلافەت بوو و شێوازی دانوستانی گرتە بەر، معاویەش چووە ناو شآری کوفەوە و پشتگیری و بەیعەتی لە خەڵکی عێراق وەرگرت، دواتر چووە حیجاز و لەوێش بەیعەتی کراو و بە فەرمی بووە خەلیفە و شاری دیمەشقی لە وڵاتی شام کردە پایتەختی خەلافەت و بڕوای بە خەڵکی عێراق و نیمچە دوورگەی عەرەب نەبوو و گومانی لێ دەکرد لە ناویان بمێنێتەوە، کەچی ئەو خێڵە عەرەبانەی کۆچیان کردبوو بۆ شام لایەنگر و گوێڕایەڵی بنەماڵەی ئەمەوی بوون.

لە سەردەمی ئەمەوی، لە هەڵبژاردنی خەلیفە ڕاوێژکردن و پرس و ڕآگۆڕینەوە پشتگوێ خران و پەیڕەو نەدەکران بە چەشنی هەردوو دەوڵەتی ساسانی و بێزەنتە بنەمای پشتاوپشتی (مبدأ الوراثة) پیادە دەکرا. دوای مردنی خەلیفەیەک، کوڕێکی یان برایەکی جێگەی دەگرتەوە و بێ گوێدانە ڕا و بۆچوونی میللەت و بەرژەوەندی بەرزی خەلافەت. دوای مردنی مەعاویە و یەزیدی کوڕی جێگەی گرتەوە و ئەم نەریتە بە یەکجاری چەسپا و عەباسییەکان و فاتمییەکانی میسریش پەیڕەویان کرد.


سەرچاوەکان



2213 بینین