برنجی ڕه‌ش به‌ڕانی قاز

برنجی ڕه‌ش به‌ڕانی قاز

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-16-16:40:00 - کۆدی بابەت: 238
برنجی ڕه‌ش به‌ڕانی قاز

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كنی برنجه‌كه‌

سێ په‌رداخ برنج

دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ خوێ

یه‌ك كه‌وچك دۆشاوی خورما

سێ په‌رداخ و ڕوبعێ ئاو

یه‌ك پیاز

كوپێ گوێز 

پیاڵه‌یه‌ك ڕۆن

نیو پیاڵه‌ ڕوبه‌هه‌نار

شێوازی ئاماده‌كردن

1- ڕۆنو پیازه‌كه‌ سورده‌كرێته‌وه‌ ئاوه‌كه‌ی تێده‌كرێت ڕوبه‌هه‌نارو دۆشاوی خورماو خوێ تاده‌كوڵێت

2- برنجه‌كه‌ ده‌شۆریته‌وه‌ ده‌كرێته‌ ناوی هه‌تا ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵ ده‌چنێت پاشان كز ده‌كرێت تاده‌م بكێشێت ئینجا گوێزه‌كه‌ی تێده‌كرێت 

شێوازی ئاماده‌كردنی ڕانی قازه‌كه‌

ڕانه‌كه‌ ده‌شۆریته‌وه‌و به‌ئاوی خۆی و خوێ وه‌سوربێته‌وه‌و ڕه‌نگی بگۆڕێت پاشان ئاوی تێده‌كرێت دوو گه‌ڵای غار یه‌ك پیاز به‌ئاگری هێواش هه‌تا ده‌كوڵێت پاشان ئاگره‌كه‌ی زیاد ده‌كرێت به‌ئاوی خۆیه‌وه‌ سوربێته‌وه‌و خه‌ست بێته‌وه‌ ئێسقانه‌كه‌ی لاده‌برێت و به‌رپاچه‌ی گه‌وره‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر برنجه‌كه‌، په‌تاته‌ی وردكراوی بۆ سورده‌كرێته‌وه‌ كشمیش و باده‌م و گوێزی بۆ سورده‌كرێته‌وه‌ بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی 


سەرچاوەکان

290 بینین