ڕێكخستنی لەشی مرۆڤ

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-19-16:35:00 - کۆدی بابەت: 381
ڕێكخستنی لەشی مرۆڤ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لەشی مرۆڤ لە قۆناغەكانی سەرەتای دروستبوون و گەشەكردنی كۆرپەلەوە ، دەست دەكات بە وەرگرتنی شێوەكەی. كۆرپەلەش تا ئێستا لەشێوەی تۆپێكی زۆر بچووكی خانەیی دایە ، كە دابەش دەبێت ، ئەندامەكان و شانەكانی لەشی دەست بە دروست بوون دەكەن. لەشی كۆرپەلەی مرۆڤ لە كۆتایی هەفتەی سێیەمیدا تەنیشتە هاویەكە (bilateral symmetry). سیفەتە بڕبڕەدارییەكەی پاڵپشتی ئەو بارە ڕێكەستوونەی لەشی دەكات.

شانەكانی لەش

شانە كۆمەڵێك خانەی هاوشێوەن لە پێكهاتەدا وە بەیەكەوە كاردەكەن بۆ بەجێهێنانی فرمانێكی دیاریكراو. لەشی مرۆڤ چوار جۆری سەرەكی شانەی تێدایە كە: ماسولكە و دەمار و ڕووكەش و بەستەرن.

ماسولكە شانە

ماسولكە شانە لەو خانانە پێكدێت كە توانای گرژبوونیان هەیە. هەر فرمانێك كە ماسولكە شانە بە جێیدەهێنێت لە دەربڕینی ڕوو و بەكارهێنانی و چاو بۆ بینین ، لە ڕێگەی كۆمەڵێك ماسولكەخانەوە بەجێدێت، كە بە شێوازێكی ڕێكخراو گرژدەبن. لە لەشی مرۆڤدا سێ جۆر لە ماسولكە شانە هەیە ، كە ئەمانەن: پەیكەرو ، لووس و ، دڵی. پەیكەرە ماسولكە ئێسكەكانت دەجوڵێنێت لەقەد و پەلەكان و ڕووتدا.

لووسە ماسولكە ئەو فرمانانەی لەشت بەجێدەهێنێت كە ناتوانیت بە ویستی خۆت كۆنترۆڵیان بكەیت. بۆ نمونە گواستنەوەی خۆراك بەناو كۆئەندامی هەرستدا، بەڵام دڵە كاسولكە دڵی لێ پێكدێت ، كە پاڵ بە خوێنەوە دەنێـت بۆ هەموو بەشەكانی لەشت.

 

دەمارە شانە

دەمارەشانە ئەو خانانەی تێدایە كە وەرگری كاتێكەرەكانن و بە شێوەی دەمارە ڕاگەیاندن دەیانگوازنەوە ، ئەم خانانەش ناودەبرێـ بە دەمارەخانەكان. كە تایبەتمەندن بە وەرگرتنی كارتێكەرەكان و گواستنەوەیان بە هەموو ئەندامەكانی لەشدا. دەمارەشانە دەماخ و دڕكەپەتك و دەمارەكان پێكدێنێـت. هەروەها لە بەشەكانی ئەندامەكانی هەستدا هەن وەكو تۆڕەی چاو ، هەندێك لە دەمارەشانەكان ، بەو گۆڕانانە كارتێدەكرێـن كە لە ناوەوەی ناوەوە و ناوەندی دەرەوەی لەش ڕوودەدەن ، كە هەندێكیان مانای هەستە زانیارییەكان لێك دەدەنەوە، و هەندێكی دیكەیان لەش دەجوڵێنن، بۆ وەڵامدانەوە. دەمارەشانە چالاكییە خۆویستەكان و خۆنەویستەكان ڕێك دەخات.

ڕووكەشە شانە

ڕووكەشە شانە لە چەند چینە خانەیەك پێكدێت ، كە هەموو ڕووە ناوەكی و دەرەكییەكانی لەش دادەپۆشن. هەرچینێكی ڕووكەش لە خانەی بەیەكەوەنووساو لەگەڵ یەكدا پێك دێن بە زۆری دەبنە بەربەست ڕووەكان دەپارێزن. ئەستووری ڕووكەشە شانە هەمەجۆرە و ڕیزبەندییەكەی بە گوێرەی شوێنەكەی دەگۆڕێـت، بۆ نموونە ئەو ڕووكەشە شانەیەی لوولەكانی خون ناوپۆش دەكات تەنها لەیەك چین خانەی تەخت بوو پێكهاتووە ، كە ماددەكان بە ئاسانی پێیدا تێپەڕدەبن. بەڵام ئەو ڕووكەشە شانەی ناوپۆشی بۆری هەوا دەكات لە ڕیزە خانەیەكی كوڵكدار و ئەو خانانەی لینجە ماددە دەردەدەن پێكهاتووە ، ئەمانەش پێكەوە بۆ گرتنی وردیلە هەڵمژراوەكان و گلدانەوەیان كاردەكەن. ئاسانترین ڕووكەشە شانەش كە تێبینی بكرێت ئەو چینە شانە دەرەكیەی پێستە ، كە لەپەڕەی خانەیی تەخت و مردوو پێكهاتووە، چینە زیندووەكەی پێست كە دەكەوێتە ژێریەوە دادەپۆشیت و دەیپارێزێت.

بەستەرە شانە

بەستەرە شانە پێكهاتەكانی لەش پێكەوە دەبەستێت و پاڵپشتی و پارێزگارییان دەكات. بەستەرە شانە زۆرترین و هەمەجۆرترین شانەن، كە ئێسك و كڕكڕاگە و ژێ و چەورییە شانەكان و خوێن دەگرێتەوە. ئەم شانانش بەوە جیادەكرێنەوە كە خانەكانیان لە بڕێكی گەورەی ماددەی نێوان خانەكاندا نقووم بوون، كە بەنێوانە ماددە ناودەبرێت. دەگونجێت نێوانە ماددە ڕەق یان نیمچە ڕەق یان شل بێت ، ئێسكەخانەكان بە نێوانە ماددەیەكی كریستاڵی ڕەق دەورەدراون ، كە كالیسیۆمی تێدایە. بەڵام ئەو خانانەی لە كڕكڕاگە و ژێ و چەوریدا هەن بە نێوانە ماددەیەكی ڕیشاڵی نیمچە ڕەق دەورەدراون.

ئەندام و كۆئەندام

ئەندام لە شانەی جۆربەجۆر پێكدێت، كە پێكەوە بۆ بەجێهێنانی فرمانێكی دیاریكراو كاردەكەن. بۆ نموونە گەدە ئەندامێكە لە شێوەی توورەكەدایە، و لە هەرچوار چۆر شانەكە پێكهاتووە كە تێیدا خۆراكە ماددە تێكەڵ بە ئەنزیمی هەرس دەبێت. تاكە ئەندامێكی وەكو گەدە ئاسایی بە تەنیا كارناكات. بەڵام فرمانەكانی كۆمەڵە ئەندامێك كە پێكەوە كۆئەندامێك پێكدەهێ"ن یەكتری تەواودەكەن. لە كۆئەندامی هەرسدا بۆ نمونە گەدە و ڕیخۆڵە باریكە و جگەر و پەنكریاس هەموویان بۆ تێكشكاندنی خۆراك كاردەكەن بۆ گەردەكان كە لەش بۆ بەرهەمهێنانی ووزە دەتوانێت بەكاریان بهێنێـت.

تەواوكاری كۆئەندامەكان

تەواوكاری كۆئەندامەكان، ئاستێكی بەرز لە ڕێكخستن پێك دەهێنێت. كۆئەندامیش لە ئەندامەكان پێكدێت، كە تەواوكاری فرمانە سەرەتاییەكان لە نێوانیاندا كۆیاندەكاتەوە. هەندێك لە ئەندامەكان كە بەفرمانی سەرەكی لە لەشدا ڕادەبن، لەوانەیە پاشكۆبن بۆ زیاتر لە كۆئەندامێك. بۆ نموونە نزیكەی هەموو ئەو ئاوگانەی لەوانەیە پاشكۆبن بۆ زیاتر لە كۆئەندامێك. بۆ نموونە نزیكەی هەوو ئاوگانەی كە پەنكریاس دەریان دەدات ، تا ڕادەیەك بەشداری دەكەن لە كرداری هەرسدا. بەڵام پەنكریاس زیندەهۆرمۆنی گرنگیش بەرهەمدەهێنێت، لە بەرئەوە لە پێكهاتەكانی كوێرە ڕژێنە كۆئەندامیش دادەنرێت. هەر كۆئەندامێك فرمانێكی دیاریكراوی تایبەت بەخۆی بەجێدەهێنێت، بەڵام بۆ ئەوەی زیندەوەر لە ژیاندا بەردەوام بێـت، پێویستە هەموو كۆئەندامەكان پێكەوە كاربكەن، بۆ نموونە دابەشكردنی خۆراكە ماددە پەیدابووەكان ، لە كۆئەندامی هەرسدا بە هۆی كۆئەندامی سوڕانەوە بەجێدێت و، چالاكی كۆئەندامی سوڕانیش بەندە لەسەر خۆراكە ماددە هاتووەكانی كۆئەندامی هەرس و، ئۆكسجینی هاتوو لە كۆئەندامی هەناسەوە.

لەشە كەلێنەكان

زۆر لە ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ و كۆئەندامی لەش لە ناو لەشەكەلێنەكاندا هەن. ئەم كەلێنانەش ئەندامەكانی ناوەوە لە زیان دەپارێزن، ڕێگە بە ئەندامەكانی وەك سییەكان دەدەن گرژببن و، خاوببنەوە، بە پاڵپشتكراوی بێ زیان دەمێننەوە.

لە لەشی مرۆڤدا پێنج كەلێنی سەرەكی هەن هەر كەلێنێكیش لەوانەیە یەك ئەندام ، یان زیاتری تێدابێت ، كەللەكەلێن دەماخی تێدایە ، دڕكە كەلێن دڕكەپەتكی تێدایە.

دوو كەلێنە سەرەكییەكەی قەد لە لەشی مرۆڤدا دیوارێكی ماسولكەیی لێكیات جیادەكاتەوە، كە ناودەبرێت بە ناوپەنچك. كەلێنی سەرەوەی واتە سنگەكەلێن. دڵ و سورێنچك و ئەندامەكانی كۆئەندامی هەناسەی تێدایە، كەلێنی خوارەوەی واتە سكەكەلێن هەندێك لە ئەندامەكانی كۆئەندامی هەرسی تێدایە. بەڵام حەوزەكەلێن ئەندامەكانی كۆئەندامی زاوزێ و دەرهاویشتنی تێدایە.


سەرچاوەکان

145 بینین