دەرمان و دەمارە كۆئەندام

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-20-00:00:00 - کۆدی بابەت: 486
دەرمان و دەمارە كۆئەندام

ناوه‌ڕۆك

دەرمان و دەمارە كۆئەندام

دەرمانەكان ئەو ماددانەن كە دەبنە هۆی گۆڕان لە باری لەشی یان دەروونی كەسێكدا. زۆر جۆر لە دەرمان هەن، كە بە پێی یاسا بەكارهێنانیان ڕێگەپێدراوە وە بۆ زۆرینەی خەڵك دابین كراون لە بەرامبەر ئەمەشدا هەندێك دەرمانی دیكە هەن، كە بەپێی یاسا بەكارهێنانیان قەدەغەیە هەرچەندە دەرمانەكان بەپێی یاسا ڕێگە پێدراوبن و یان پێنەدراوبن، بەڵام لەوانەیە باش بەكار نەهێنرێن  یان بە زێدەڕۆیی وەربگیرێن.

دەرمانی كاریگەری دەروونی

ئاوێـتە كیمیاییە سروشتیەكان ، یان ئەوانەی مرۆڤ دروستیان دەكات، دەتوانن گۆڕان لە فرمانی دەمارە كۆئەندامدا بكەن. دەرمانی كاریگەرە دەروونی، دەرمانێكە گۆڕان لە فرمانی ناوەندە كۆئەندامی دەماردا دەكات هەروەكو كۆكایین، ئەویش دەرمانێكە سەرچاوەكەی ڕووەكە.

ئالوودەبوون و بەرگەگرتن

زێدەڕۆیی لە بەكار هێنانی دەرمانی كاریگەری دەروونی، فرمانی ئاسایی دەمارە خانە و گەێنكە دەمارەكان دەگۆڕن، زۆرجار ئەم زێدە ڕۆییەش دەبێتە هۆی باری پشت بەستن. پشت بەستنیش بارێكە كە مرۆڤ پەنا دەباتە بەر دەرمانێك كە لەشی بێت یان دەروونی بۆ ئەوەی بەكارەكانی خۆی هەڵبسێت. پشت بەستنیش زۆرجار دەبێـتە هۆی ئاڵوودەبوون ، كە بارێكە مرۆڤ ناتوانێـت تێیدا دەستبەرداری بەكارهێنانی ئەو دەرمانانە ببێت.

زۆر دووبارەكردنەوەی بەكارهێنانی دەرمان، لە مرۆڤی ئالوودە بوو توانای بەرگەگرتنی كاریگەری ئەو دەرمانەی لەسەر دەردەكەوێت. كەواتە بەرگەگرتن سیفەتێكی ئالوودەبوونە لەسەر دەرمانێك، كە كەسی ئالوودە بوو پێویستی بە بەكارهێنانی بڕێكی زیاتر و زیاتر لەم دەرمانە دەبێـت بۆ گەیشتن بە هەستی ویستراو. ژەمی كارا یان ئەو بڕەی كە هەستی ویستراو دابین دەكات، بە گوێرەی بەكارهێنەری هەندێك دەرمان كوژەر دەبێت. هەركاتێك بەرگەگرتن زیاد بكات ژەمی كاراش زیاد دەكات ئالوودە بوو لە ژەمی كوژەر نزیك دەبێتەوە واتە ئەو بڕە دەرمانەی دەبێتە هۆی كوشتنی بەكارهێنەرەكەی. لە نەبوونی دەرماندا ئالوودەبووان بە باری دابڕان دا تێپەڕ دەبن.

ئەمەش وەڵامدانەوەیەكی دەروونی و لەشییە بۆ نەبوونی دەرمان. توندی پشت بەستن لەسەر دەرمان لەو ئالوودەبووانە دەردەكەوێـت، كە لە ئاڵوودەبوون چاك دەبنەوە، دوای ئەوەی باری دابڕانیان لەسەر دەرمانەكە پێرادەگەیەنرێت، لە كاتی وەستانیان لە سەر وەرگرتنی ئەو دەرمانەی كە بۆتە هۆی ئاڵودەبوونەكە. نیشانەكانی دابڕان بە پێی جۆری دەرمانی زێدە بەكارهاتوو لەگەڵ درێژی ماوەی بەكارهێنانەكە دەگۆڕێت.

لەوانەیە لە نیشانەكانیدا ڕشانەوە و سەرئێشە و خەوزڕان و گرانی هەناسەدان و خەمۆكی و تێكچوونی بیرو هۆشی و نۆرەدەمار بگرێـتەوە. وە لەوانەیە دابڕان لە دەرمانەكانی وەكو و كهول و ئازار لابەر هەڕەشە لە ژیانی ئاڵوودەبووان بكەن. لەبەر ئەوە زۆرجار چارەسەری ئەو ئاڵوودەبووانە كە لە باری دابڕانی دەرمانەكانن لە نەخۆشخانەكاندا دەكرێـت ، كە پزیشكەكان دەتوانن چاودێری وەڵامدانەوەكانیان بكەن.

گۆڕانەكانی دەماری

كۆكایین ماددەیەكی وریاكەرەوەیە بە پلەیەكی بەرز دەبێـتەوە هۆی ئاڵوودەبوون واتە دەرمانێكە چالاكی دەمارە كۆئەندام زیاد دەكات لە هەستكردن بە خرۆشان كە كۆكایین خۆرەكان بە دوایدا دەگەڕێن ئەمەش لە كارتێكردنی دەرمانەكە پەیدا دەبێت. لەسەر دەمارە خانەكانی دەماخدا.

كهول

كهول ماددەیەكی وەستێنەرە چالاكی ناوەندە كۆئەندامی دەمار كەم دەكاتەوە، هەروەها وروژمی خوێن بۆ پێست زیاد دەكات و وروژمی خوێن بۆ ئەندامەكانی ناوەوە كەمدەكاتەوە و وە بە دوایدا پلەی گەرمی لەش دادەبەزێت. وە كاریگەرییەكانی كهول وا لە گورچیلەكان دەكەن كە بڕێكی زیاتر لە ئاو دەربكەن كە دەبێـتە هۆی وشكبوونەوە. بەردەوام خواردنەوەی كهول دەبێتە هۆی ڕێگرتن لە ڕێكخستنی جووڵە و زمان گرتن و دواكەوتن لە وەڵامدانەوە، خواردنەوەی كهول دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی تێكڕای هەناسەدان كە لە سەرەتادا بەرز دەبوەوە. لەبەر ئەوە ڕەنگە زۆر خواردنەوەی كهول بە بڕێكی زۆر ببێـتە هۆی مردن بە هۆی كەم و كوڕی هەناسە دانەوە توندی ئەم كاریگەریانە بە شێوەیەكی گەورە بەندە لەسەر ڕێژەی خەستی كهول لە خوێندا. كاتێك خەستی كهول لە خوێندا دەگاتنە 0.30 یان زیاتر، لەوانەیە ببێتە هۆی لە هۆشچوون وە ئەگەر خەستییەكی  گەیشتە 0.50 لەوانەیە كوژەر بێـت. كهول هۆكاری نزیكەی 50%ی ڕووداوە كوژەرەكانی ئۆتۆمبیلە كە لاوان دەگرێـتەوە. كهول ڕۆڵی لە ڕوودانی كارلێكە زیان بەخشەكانی دەرماندا هەیە. بۆ نموونە كاتی یەكگرتنی كهول لەگەڵ دەرمانێكی دیكەی وەستێنەردا لەوانەیە كاریگەرە كەڵەكەبووەكانی ببێتە هۆی كەمكردنەوەی كاری كۆئەندامی هەناسە تا ڕوودانی مردن، بەڵام خواردنەوەی كهول لە كاتی سكپڕیدا دەبێـتە هۆی كهولە دیاردەی كۆرپەلەیی.

 

تووتن

نیكۆتین دەرمانێكی سەرەكییە لە تونتندا هەیە، ئەویش وریاكەرەوەیە بە پلەیەكی بەرز دەبێـتە هۆی ئالودەبوون، كاتێك مرۆڤ تووتن دەجوێت یان دوكەڵەكەی هەڵدەمژێت، خوێن نیكۆتینەكەی دەمژێت، لە ڕێگەی دەم و سیەكانەوە، پاشان بە خێرایی بە لەشدا بڵاو دەبێـتەوە، هەروەها لە ئافرەتانی دووگیاندا دەگوازرێتەوە بۆ كۆرپەلەكانیان.

كاریگەری نیكۆتین لە كاریگەری دەمارە گوێزەرەوەی ئەسیتایل كۆلین دەچێت، كە ڕۆڵی زۆر لە چالاكییەكانی ڕۆژانەی لەشدا دەبینێت. نیكۆتین پەستانی خوێن و تێكڕایی لێدانی دڵ بەرز دەكاتەوە، هەروەها پێدانی ئۆكسجین بە شانەكانی لەش و پێدانی خوێن بە دەست و پێیەكان كەمدەكاتەوە. نیكۆتین ژەهرە بۆیە ژەمی 60میللیگرام لە نیكۆتین ژەمێكی كوژەرە. نیكۆتین تاكە ماددەی زیان بەخش نییە لە تووتندا، سووتاندنی تووتن ماددەی قەترانی لێ پەیدا دەبێت، كە تێكەلێكی  ئاڵۆزە لە كیمیكە ماددەكان و وردكەی دوكەڵ. قەتران ئەو كوڵكانە دادەپۆشێت كە ناوپۆشی ڕێڕەوەكانی هەناسە دەكەن و دەنكۆڵة هەڵواسراوەكانی ناوی دەردەكەن، بەمەش كاری ئەم كوڵكانە ئیفلیج دەكەن، قەتران لووت و قوڕگ و بۆری هەواو بۆریچكەكانی هەوا دەوروژێنێت و دەبێتە هۆی ئازاری قورگ و كۆكە.

بەكار هێنانی بەرهەمەكانی تووتن بۆ ماوەیەكی زۆر كاریگەری زۆر بە جێدەهێڵێت. نزیكە لە 25% بارەكانی نۆرە دڵی پەیوەندی بە جگەرە كێشان و بەكارهێنانی توتنەوە هەیە. جگەرە كێشان دەبێـتە هۆی شێرپەنجەی سی كە زۆرترین شێوە باوەكانی شێرپەنجەیە زۆربەی جگەرە كێشان بە هەوكردنی درێژخایەنی بۆریچكەكانی یان بە هەڵئاوسانی سییەكانەوە دەناڵێنن ئەویش نەخۆشییەكی سیەكانە كە تێیدا سیكڵدانۆچكەكانی هەوا جیڕییان نامێنێت، هەتا دەتەقن بەڵام ئەو كەسانەی تووتن دەجوون و پشت بە هەڵمژینی هاراوە دەبەستن بە ڕێژەیەكی زیاتر تووشی بارەكانی شێرپەنجەی لێو و پوك و دەم دەبن، وەك لەوانەی تووتنەكە دەكێشن. هەروەها ئافرەتانی دووگیانی جگەرە كێش بەڕێژەی دوو ئەوەندە بەرامبەر دایكانی جگەرە نەكێش تووشی لەبار چوون دەبن. كێشی منداڵەكانیشیان لە كاتی لە دایكبووندا كەمترە لە كێشی ئەو منداڵانەی كە دایكیان جگەرە ناكێشن، هەروەها لەوانەیە مردنی منداڵەكانیان لە مانگە زووەكانی سەرەتای ژیانیاندا بە ڕێژەی دوو ئەوەندە زیاتر بێـت.


سەرچاوەکان

67 بینین