ئامادەكاری بۆ سكپڕی لە ئافرەتاندا

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-25-23:05:00 - کۆدی بابەت: 500
ئامادەكاری بۆ سكپڕی لە ئافرەتاندا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەر مانگێك، مێیە كۆئەندامی زاوزێ. هێلكەیەك ئامادە دەكات و بەرەڵای دەكات، بە زنجیرە ڕووداوێك پێی دەڵێن سوڕی هێلكەدان. لەو كاتەی هێلگە پێدەگات و دەچێتە ناو جۆگەی ڤالوبەوە ، كە لە توانایدایە لەگەڵ تۆو یەكبگرێت. ئەگەر هێلكە لەگەڵ تۆو یەك نەگرێت ئەوا شیدەبێـتەوە. سوڕی هێلكەدانان و قۆناغی تەنی زەردن. ئەم قۆناغانەش بەهۆی ئەو هۆرمۆنانەی كوێرە ڕژێنە كۆئەندام دەریان دەدات ڕێك دەخرێن، لە ماوەی سوڕی هێلكەداندا، سوڕی مانگانە منداڵدان ئامادە دەكات بۆ سكپڕی چاوەڕوانكراو. هەردو سوڕی مانگانە و هێلكەدان نزیكەی 28 ڕۆژ بەردەوام دەبن.

قۆناغی چیكڵدانە

هێلكە خانەی پێنەگەیشتوو دابەش بوونی یەكەمی كەمە دابەش بوون تەواو دەكات لە ماوەی قۆناغی چیكڵدانەدا. ئەم قۆناغەش ئەو كاتەی ژێر لانك دەست دەكات بە دەردانی هۆرمۆنی دەرپەڕاندن، كە پلی پێشەوەی ژێر مێشكە ڕژێن هاندەدات، بۆ دەردانی هۆرمۆنی هاندەری چیكڵدانە دەست پێ دەكات. ئەم هۆرمۆنەش هانی دابەشبوونی هانە دەدات لە چیكڵدانە دا. كە بریتییە لە چینێك خانە دەوری هێلكەی پێنەگەیشتوو دەدەن. چیكڵدانە خانەكان خۆراك بە هێلكە دەدەن، هەروەها ئیسترۆجین دەردەدەن، كە هانی دەزووە دابەشبوونی ئاسایی خانەكانی ناوپۆشی منداڵدان دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەستوری ناوپۆشەكە. قۆناغی چیكڵدانە نزیكەی 14 ڕۆژ دەخایەنێت، لە ماوەی ئەو كاتەشدا خەستی ئیسترۆجین بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، هێلكە دەگوزارێتەوە بۆ ڕووی هێلكەدان ، خەستی بەرزبوەوەی ئیسترۆججین دەبێتە هۆی بەرپەچپێدانەوەی ئەرێنی، ئەمەش هانی پلی پێشەوەی ژێر مێشكە ڕژێن دەدات بۆ دەردانی هۆرمۆنی هاندەری تەنی زەرد ، كە هانی دەستپێكردنی ڕوودانی قۆناغی دوای خۆی لە سووڕی مانگانەدا دەدات.

هێلكەدانان

لە زۆر بەرزبوونەوەی خەستی هۆرمۆنی هاندەری تەنی زەرد لە نیوەی سوڕی هێلكەداندا ڕوودەدات تەقینەوەی چیكڵدانە و دەرپەڕینی هێلكەی لێ پەیدا دەبێت، بە دەرپەڕینی هێلكەش لە چیكڵدانەی تەقیوو دەڵێن هێلكەدانان. پاس هێلكەدانان، هێلكە بۆ جۆگەی ڤالوب دەگوازرێتەوە كە چاوەڕێی پیتێن دەكات، دوایی بە جۆگەكەدا دەگوازرێتەوە بەرەو منداڵدان، وە هێلكەكەش خۆراكە ماددەی تەواوی تێدایە، بۆ مانەوەی لە ژیاندا نزیكەی 24 كاتژمێر.

قۆناغی تەنی زەرد

خانەكانی چیكڵدانەی تەقیو گەشە دەكەن، كەلێنی چیكڵدانەكە پڕ دەكەنەوە، پێكهاتووەكی نوێ دروست دەكەن پێی دەڵێن تەنی زەرد. بەم قۆناغەی سوڕی هێلكەدانیش دەڵێن قۆناغی تەنی زەرد. تەنی زەردیش دەست دەكات بە دەردانی بڕێكی زۆر لە پڕۆجیسترۆن و ئیسترۆجین. پڕۆجیسترۆن هانی گەشەی لوولەكانی خوێن وە كۆكردنەوەی شلەكان و خۆراكە ماددەكان دەدات لە ناوپۆشی منداڵداندا لە ماوەی سوڕی مانگانەدا. وە لە ئەنجامی ئەم وریاكردنەوەیەشدا ئەستووری ناوپۆشی منداڵدان زیاد دەكات.سەرەڕای ئەمەش زیادبوونی خەستی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن دەبێتە هۆی پەرچە پێدانەوەی نەرێنی، ئەمەش دەبێـتە هۆی وەستاندنی ژێر مێشكە ڕژێن لە دەردانی هۆرمۆنی هاندەری زەرد و هۆرمۆنی هاندەری چیكڵدانە. قۆناغی تەنی زەرد 14 ڕۆژ دەخایەنێت لەم ماوەیەدا خەستی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن لە خوێندا زیاد دەكات، بەڵام خەستی هۆرمۆنی هاندەری چیكڵدانە و هۆرمۆنی هاندەری تەنی زەرد كەم دەكات.

كەوتنە سەر خوێن

ئەگەر پیتاندنی هێلكە ڕووبدات ئەوا هێلكە پیتراوەكە لە ناوپۆشی منداڵداندا جەچەقێت و لە ماوەی نۆمانگی داهاتوودا گەشە دەكات و پەرە دەسێنێت. لە ماوەی قۆناغە سەرەتاییەكانی سكپڕی هۆرمۆنێك پەیدا دەبێت هانی تەنی زەرد دەدات بۆ بەردەوام بوون لە بەرهەم هێنانی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن، وە هەروەها ئەستووری ناوپۆشی منداڵدان دەپارێزێت ئەگەر پیتێن ڕوو نەدات ئەوا تەنی زەرد لە بەرهەم هێنانی توخمە هۆرمۆنەكان دەوەستێت ئەمەش ئاماژەیە بە كۆتایی هاتنی سوڕی هێلكەدان. نەبوونی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن دەبێتە هۆی شیبوونەوەی ناوپۆشی منداڵدان. لەم قۆناغەی سوڕی مانگانەدا كە پێی دەڵێن كەوتنە سەر خوێن. ناوپۆشی منداڵدان لەگەڵ خوێنی لوولە خوێنە تەقیوەكاندا، لە ڕێگەی زێ وە دەكرێنە دەرەوە. كەوتنە سەر خوێن بەردەوام دەبێت لە 5 ڕۆژ هەتا 7 ڕۆژ ئەوانیش ڕۆژانی یەكەمین لە قۆناغی چیكڵدانە.

كەوتنە سەر خوێن لە زۆربەی ئافرەتاندا هەتا نزیكەی تەمەنی 50 ساڵی بەردەوام دەبێت، لەم تەمەنەدا لەشی ئافرەت لە هێلكەدانان دەوەستێت، كە تێیدا زۆربەی چیكڵدانەكانی ئافرەت یان پێگەیشتوون و تەقیون، وە یان شیبوونەتەوە. بە بێ چیكڵدانەكانیش هێلكەدانەكان، ناتوانن خەستی تەواو لە ئیسترۆجین و پڕۆحیسترۆن دەربدەن، بۆ بەردەوام بوونی سووڕی مانگانە. بەم قۆناغەش دەڵێن تەمەنی بێ ئومێدی.


سەرچاوەکان

60 بینین