بۆچی کۆرپەلە بێهۆش نابێت کاتێک دایکی دووگیان بێهۆش دەکرێت بۆ نەشتەرکاری مناڵبوون؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-08-16:48:00 - کۆدی بابەت: 14556
بۆچی کۆرپەلە بێهۆش نابێت کاتێک دایکی دووگیان بێهۆش دەکرێت بۆ نەشتەرکاری مناڵبوون؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەو ژنانەی کە نەشتەرکاری منداڵبوونیان بۆ دەکرێت دەرمانی بێهۆشکەری پێدەدرێت کە لە منداڵدانی  تێناپەڕێت، واتە بەناوکەپەتکدا ناگوازڕێتەوە بۆ کۆرپەلە بۆیە کۆرپەلەکە بێهۆش نابێت. ئەو دەرمانانەی بۆ بێهۆشکردنی دایکی دووگیان بەکاردێت بریتین لە:

  • Propfol
  • Thiopental
  • Muscle_relaxants

چی جۆرە دەرمانێک دەبێتە هۆی بێهۆشبوونی کۆرپەلە؟

سەبارەت بە جۆرە دەرمانەکانی تر ناتوانرێت بدرێت بە دایکەکە چونکە لە منداڵدان تێدەپەڕن واتە بەناوکەپەتکدا ئەگوازڕێتەوە بۆ کۆرپەلە، بۆیە لەوانەیە کۆرپەلە بێهۆش بێت و کێشەی بۆ دروست بکات.

ئەو دەرمانانەش بریتین لە: 

  • benzodiazepines  (valium)
  • opioids  (morphine,, tramadol)

ئەم دەرمانانە ناتوانرێت بدرێت بە دایک تا منداڵەکە دەرنەهێنرێت دوای ئەوە دەتوانین ئەم دەرمانانە بدەین بە دایکەکە.


سەرچاوەکان



43 بینین