سێیەكی دووەم و سێیەم لە سكپڕیدا

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-26-01:25:00 - کۆدی بابەت: 502
سێیەكی دووەم و سێیەم لە سكپڕیدا

ناوه‌ڕۆك

سێیەكی دووەم

لە ماوەی سێیەكی دووەمدا منداڵدانی دایك گەورە دەبێت. دەتوانرێت لێدانی دڵی كۆرپەلە ببیسترێت ئێسكە پەیكەر دەست بە دروستبوون دەكات و چینێك لە مووی نەرم لەسەر پێستی كۆرپەلەكە كە پێی دەڵێن گەندە موو، دەست بە گەشە دەكات، هەروەها كۆرپەلەكە دەخەوێت و هەڵدەستێت. لەوانەیە بتوانێت مشتە كۆڵەش دروست بكات و لەقە بهاوێت و پەنجەكانی هەردوو پێی بنووشتێنێتەوە. لە كۆتایی سێیەكی دووەمدا درێژی كۆرپەلە دەگاتە نزیكەی 34سم و كێشەكەی دەگاتە نزیكەی 900 گرام.

 

سێیەكی سێیەم

لە سێیەكی سێیەمدا كۆرپەلە خێرا گەشە دەكات و بەو گۆڕانكاریانەدا دەڕوات، كە بتوانێت لە دەرەوەی لەشی دایكدا بژیت. دەتوانێت وەڵام دانەوەی بۆ دەنگە بەرزەكان هەبێت. لە ماوەی نیوەی كۆتایی ئەم قۆناغەدا چەورییە ماددەكان ، لە ژێر پێستی كۆرپەلەدا دەنیشن. ئەم چەورییە نیشتوانەش وا لە پێستی كۆرپەلە دەكەن، كە كەمتر لۆچدار دەربكەوێت. وە چینێكی نەگەیەنەر پێكدێنێت. وال ە لەش دەكات پارێزگاری لە پلەی گەرمی چەسپاوی خۆی بكات.


سەرچاوەکان

61 بینین