حەبی ڕیلیف

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-24-20:25:00 - کۆدی بابەت: 14321
حەبی ڕیلیف

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حەبی ڕیلیف (relief) حەپێکی ئازار شکێنە  و دەرمانێکی قەدەغەکراوە، لەڕاستیدا بێ ھۆکار نییە ئەم دەرمانە قەدەغەکراوە چونکە کەسی بەکارھێنەر ئەگەر یەک شریت تەواو بکات واتا ١٠ دەنک حەبی لێ بخوات ئەوە ئالوودەی ئەبێت، ھەرچەندە ڕۆلێکی کاریگەری خێرای ھەیە لە شکاندنی ئازار، بەڵام بەهۆی نەزانینی تەواوی پێکهاتەی دەرمانەکە لە زۆر شوێن قەدەغەکراوە.

حەبی ڕیلیڤ (Relief) نابێت بەكاربێت

بۆ:

  • بۆ منالی خوار ١٢ سال نابێت.
  • ئەوانەی نەخۆشی جگەریان هەیە.
  • ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە.
  • ئەوانەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە چونکە ماددەی ڤۆلتارینی تێدایە.
  • ئەوانەی نەخۆشی برینی گەدەیان هەیە.
  • بۆ کاتی دووگیانی و شیردانی ژنان نابێت.
  • ئەوانەی غودەیان هەیە.
  • ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە.

تێبینی

لە زۆرێک لە دەرمانخانە و نۆڕینگەکان سەرباری قەدەغەکردنی بەکاردێت لەبەر بەهێری دەرمانەکە خۆتانی لێ بەدوور بگرن.


سەرچاوەکان



53 بینین