کرێمی Differin Gel

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-12-22:21:00 - کۆدی بابەت: 14609
کرێمی Differin Gel

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ناوی زانستی (Scientific name: adapalene) لە مادەی adapalene  پێکهاتووە و ڤیتامین A تێدایە، بەکاردێت بۆ لەناوبردنی زیپکەی دەم و چاو و خاڵە ڕەشەکانی پێست و چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست و سپیکردنەوەی پێست، لەگەڵ چارەسەرکردنی چرچ و لۆچی دەم و چاو و  چارەسەری کونیلەکانی پێست و چارەسەری پێستی چەور.

 چۆنیەتی بەکارهێنانی

  • سەرەتا  دەست و دەم وچاوت ئەشۆیت بە سابوونی تایبەت، نابێت هیچ شتێک بە دەم و چاوتەوە بێت.
  • هەندێک لە جێڵەکە لەسەر پێستت بڵاودەکەیتەوە و جوان مەساجی پێ دەکەیت.
  • نابێت جێڵەکە  بەر دەوروبەری چاو و لێو و برین و سووتاوی بکەوێت.
  • ڕۆژێ یەك جار شەوانە نیو کاتژمێر پێش خەوتن  بەکاردێت.
  • پێویستی بە ماوەیەکی باشە بۆبنبڕکردنی زیپکەکان، سەرەتای بەکارهێنانی جێڵەکە واهەست دەکەیت کە زیپکەکانت لێ زیادبووە، دوای ئەوە دەست بە چاکبوونەوە دەکات وە پێویستی بە 8-12 هەفتەیە بۆ چاکبوونەوە.

ئایا کرێمەکە بۆ خانمانی دووگیان دەگونجێت؟

ئەم کرێمە هەرگیز نابێت بۆ ئافرەتی دووگیان بەکاربهێندرێت چونکە ئەو دەرمانانەی کە لە ڤیتامین A وەرگیراون وەکو (retinol ,tretinoin، differin) نابێت ئافرەتی دووگیان دەستی لێبدات و بەرپێستی بکەوێت.

لەکاتی بەرکەوتنی ئەم دەرمانانە بە پێستی ئافرەتی دووگیان پێویستە ڕاستەوخۆ بە ئاو و سابوون بیشوات چونکە ئەبێتەهۆی ناتەواوی لە گەشەی کۆرپەلەدا.


سەرچاوەکان



44 بینین