جۆرەکانی حەبی پەنادۆڵ بەپێی ڕەنگەکانی

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-17-14:16:00 - کۆدی بابەت: 14668
جۆرەکانی حەبی پەنادۆڵ بەپێی ڕەنگەکانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئازارشكێنەکان (بە عەرەبی: مسکن الألم، بە ئینگلیزی: Painkillers) ئەو دەرمانانەن کە بۆ چارەسەرکردنی ئازار بە کار دەهێنرێن. سێ جۆری سەرەکی ئازارشکێنەکان هەن کە بریتین لە: دەرمانی دژەهەوکردنی ناستیرۆیدی (NSAID)، پاراسیتامۆڵ و ئۆپیۆیدەکان (ئەفیون یاخوود سڕکەرەکان). هەر یەکێکیان بە شێوازێکی جیاواز کار دەکات. لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وا پێویست بکات بۆ ماوەی چەند ڕۆژ یان چەند هەفتەیەک دەرمانە ئازارشكێنەکان بە کار بهێنن؛ بەڵام هەندێک کەس پێویستە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بن لە بە کار هێنانیان.

جۆرەکانی حەبی پەنادۆڵ بەپێی ڕەنگەکانی

  • پەمەی یان پێی دەوترێت ئازاری بۆماوەیی بەکاردێت بۆ ئازاری سووڕی مانگانە.
  • شین بەسوودە بۆ ئەوانەی دووگیانن و زەختیان هەیە.
  • سوورەکە کاریگەرترە لە شینەکە، بەڵام زیانی هەیە بۆ ژنانی دووگیان ئەوانەی زەختیان هەیە.
  • پەمەیی یان حەبی شەوانە ئەمە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشە و یارمەتیدەرە بۆ خەوتن.
  • سەوز و پڕتاقەڵی بۆ ئەنفلۆنزە و لەرز و تایە.
  • شینی جومگە بەکاردێت بۆ ئازاری جومگە .
  • ڕەشەکە بۆ چارەسەری شەقیقە و سەرئێشەیەکی مامناوەندە.


سەرچاوەکان



36 بینین