Honor X9b مۆبایلی

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-30-14:58:00 - کۆدی بابەت: 13391
Honor X9b مۆبایلی

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشەکەی

شاشەیەکە لە جۆری AMOLED لەخۆدەگرێت بە قەبارەی 6.78 ئینج، ڕوونی 2652×1220 پێکسڵە و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتزە. هەروەها پشتگیری 1B ڕەنگ دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 1200 نیتس و شاشەکەی لە جۆری قەوسە. لە ڕووی شاشەوە شاشەیەکی ئاست بەرز و ڕوون و نایابی لەسەرە، شاشەیەکی گەورەی لەسەرەوە و وەک شاشەی مۆبایلێکی ئاست بەرزە.

ئەوەی ئەم شاشەیە جیادەکاتەوە لە مۆبایلەکانی تر بەهێزی شاشەی ئەم مۆبایلەیە، چونکە شاشەی ئەم مۆبایلە بەپێی تاقیکردنەوەکان و ڕیکلامەکانی بۆی دەکرێت بە هیچ جۆرێک بە ئاسانی ناشکێت. بۆیە لەڕووی شاشەوە شایەنی کڕینە و هیچ خاڵێکی لاوازی نییە.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە 

چیپەکەی لە جۆری Snapdragon 6 Gen 1ـە کە لەسەر چوار نانۆمەتر بناغەکراوە. کە لە پاکەت هەڵیدەپچڕی ڕاستەوخۆ Android 13ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری Magic UI 7.2. ئەم چیپە لە ڕووی هێز و تواناوە هاوشانی چیپی Snapdragon 778Gـە، ئەم چیپە چیپێکی زۆر باش و گونجاوە لەو نرخەدا، دەتوانیت بۆ یاری کردن و مۆنتاژ و کاری قورس بەکاری بهێنیت و سوودی لێببینی و لە ڕووی چیپەوە زۆر باشە و بۆ پۆبجی 60FPS دەدات. هەروەها لە ڕووی سۆفتوێریشەوە ئۆنەر یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی خاوەنی سۆفتوێرێکی زۆر نایاب و باش و بێکێشەیە، ئەم مۆبایلە هچیپەکەی و سۆفتوێرەکەی بێ کێشەن، بۆیە ئەدایەکی زۆر باش پێشکەش دەکات

کامێرا

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 108MPـە.
  • کامێرای گۆشەفراوان 5MPـە.
  • کامێرای ماکڕۆ 2MPـە.
  • ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە بە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 16MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080 30fps تۆماردەکات.

لە ڕووی کامێراکانەوە خاوەنی کوالێتییەکی باش و گونجاوە لە نرخی خۆی باشترین کامێرا نین، بەڵام گونجاو و بێ کێشەن بۆ نرخی خۆی زۆر بێ کێشەیە.

پاترییەکەی

خاوەنی پاترییەکی 5800mAh و بەخێرایی 35W بارگاوی دەبێتەوە. دووبارە خاڵی هەرە بەهێزی ئەم مۆبایلەکەیە و  خاوەنی پاترییەکی گەورەیە و دەتوانێ بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ شەحن بەکاری بێنیت. بەپێی ڕیکلامی کۆمپانیا بێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خۆی دەگرێت. بەڵام ئەگەر تۆ بەردەوام ئیشی پێبکەیت و یاری و کاری قورسی پێبکەیت، بەشی ڕۆژ و شەوێکت دەکات و ئەوەش زۆر باشە. بەپێی زانیارییەکان پاترییەکەی دوای ئەوەی 10 هەزار جار بارگاوی کرایەوە %80ـی ئەدای پاترییەکەی دەمێنێتەوە .

زانیاری گشتی

  • کێشی مۆبایلەکە تەنیا 185 گرامە.
  • لاشەی مۆبایلەکەش دووبارە وەک شاشەکەی بەهێزە و زۆر خۆڕاگرە بۆ شکان، جۆرێکیان بەشی پشتەوەی ڕەنگ پرتەقاڵی جلدە.
  • بەپێی زانیارییەکان دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆ نییە، واتە دەنگی مۆبایلەکە تەنیا لە سەماعەی خوارەوە دێت و کە ئەمە خاڵی هەرە لاوازی مۆبایلەکەیە و شوێنی هێتفۆنیشی نەماوە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە ژێر شاشەیە لەجۆری ئۆپتیکاڵە و زۆر گونجاوە.

نرخ

نرخی ئەم مۆبایلە ڕۆژی 25ـی 6ـی 2024 بۆ ڕام 8 کە دەتوانی بەرزی بکەیتەوە بۆ ڕام 16 و بیرگەی 256 نرخەکەی بە 229 دۆلارە.

خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ئەم مۆبایلە 

خاڵە بەهێزەکان 

  • شاشەیەکی زۆر جوان و ئاست بەرزی هەیە.
  • بەهێزی مۆبایلەکە و بۆ بەرگری لە شکان.
  • چیپێکی زۆر باش و گونجاوی هەیە.
  • سۆفتوێری زۆر باە
  • پاترییەکی زۆر گەورەی هەیە و کێشێکی کەمی هەیە.
  • دیزاینێکی زۆر جوان و ئاست بەرزی هەیە.

خاڵە لاوازەکان 

  • دەنگی ستێریۆ نییە


سەرچاوەکان



21 بینین