ناوهڕۆك
ناساندن
گیراوەی ORS کە کورتکراوەی Oral Oral rehydration salt (ORS) گیراوەیەکە یان جۆرێکە لە شلە کە بەکاردێت بۆ ڕێگریکردن لە چارەسەرکردنی وشکبونەوەی لەش. کاردەکات بۆ پڕکردنەوەی ئاستی شلەی جەستە ئەم گیراوەیە پێکهاتووە لە ئاو، کاربۆهیدراتەکان (شەکر) . ئەلکترۆلایت (خوێ) بەتایبەت کالسیۆم و پۆتاسیۆم.
بۆ کێ بەکاردێت؟
گیراوەی ORS بۆ ئەو کەسانە بەکاردێ کە تووشی وشکبوونەوە دەبن. ئەمەش بەچەند هۆکارێک ڕوودەدا لەوانە:
- سکچوونی زۆر
- ڕشانەوە
- ئارەقەکردنی زۆر بەهۆی ماندووبون یان ئەوانەی وەرزشەوانن
ئایا ORS چارەسەری سکچون دەکات؟
نەخێر، تەنیا ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی لەش.
کاریگەری لاوەکی گیراوەی ORS
- هێڵنجدان
- لاوازی
- لەدەستدانی ئارەزووی خواردن
- تێکچونی گورچیلە
دەبێ بە وریاییەوە بەکاربێ لە حاڵەتی:
- نەخۆشی گورچیلە
- نەخۆشی شەکرە
- نەخۆشییەکانی دڵ
سەرچاوەکان
128 بینین