دەرزی تێستێسترۆن

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-24-20:17:00 - کۆدی بابەت: 14320
دەرزی تێستێسترۆن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تێستێسترۆن یان تێستۆسترۆن (بە ئینگلیزی: testosterone, بە عەرەبی: التستوستيرون)، هۆڕمۆنێکی سەرەکییە لە لەشی نێرینەدا. بەگشتی هۆڕمۆنی تێستێسترۆن لەلایەن گونەکانەوە بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها بە ڕێژەیەکی زۆر کەم لە مێینەدا هەیە و لەلایەن هێلکەدانەکان، ڕژێنەی سەرووگورچیلە و چەورییە خانەکانەوە بەرهەم دەهێنرێت. ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە وەچە خستنەوە (زۆربوون)، گەشەکردن و هێشتنەوەی لەش بە تەندروستی، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە دەرکەوتنی ئەو تایبەتمەندییانەی لە نێرینەدا هەیە وەک گڕبوونی دەنگ و زیادبوونی مووی جەستە و ڕووخسار. 

بۆچی مەبەستێک ئەم دەرزییە بەکاردێت؟

دەرزی testosterone بەکاردێت بۆ بەهێزکردن و گەورەبوونی ماسولکەی پیاو، بێ هێزی هۆرمۆنی سێکسی لە پیاوان، چارەسەری درەنگ دروست بوونی تۆو، ناڕێکی و ناتەواوی سێکسی زیادکردنی سپێرمی پیاو. بەشێوازی دەرزی هەیە یەکێکە لەو دەرزیانەی پێوستە دکتۆر بینۆسێت بۆ حاڵەتی  پێوست، بەڵام بەشێوازێکی هەڕەمەکی لەلایان وەرزشوانەکان  بەکاردێ بۆ مەبەستی ڕێکبوونی لەشیان و گەورەکردنی ماسولکەکانیان.

زیانەکانی لە پیاوان

ئەگەر زیاد لەپێویستبەکاربهێنرێت یان بە هەڵە بەکاربهێندرێت یاخود بەبێ ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ بەکاربهێنرێت لێکەوتەی نەرێنی و خراپی دەبێت وەک:

  • نەزۆکی 
  • لاوازی توانای سێکسی
  • وەرینی پرچ 
  • گەورەبوونی مەمک
  • تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات
  • ڕەق بوون و وشکبوونەوەی ماسولکە

زیانەکانی  لەسەر ئافرەت

  • زیاد بوونی مووی دەموچاو
  • گڕبوونی دەنگ
  • ئاوسانی ئەندامی زاوزێ
  • وەرینی قژ
  • تێکچونی سووڕی مانگانە

لە هەردوو ڕەگەز ئەگەری وەستانی گورچیلە و دڵ، بەرزبوونی  فشاری خوێن و مەیینی خوێن، زۆر بوونی چەوری خوێن، تێکچوونی دەروونی کەسەکە، ئالوودەبوون بەم دەرزییە، تێکچوونی باری دەروونی دروست دەکات، تەنانەت چەندین کەیسی مردن بەهۆی بەهەڵە و خراپ بەکارهێنانی ئەم دەرزیەوە تۆمارکراوە.


سەرچاوەکان



83 بینین