ئالوودەبوون بە دەرمانەکانی پریگابالین و گاباپێنتین

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-24-20:28:00 - کۆدی بابەت: 14322
ئالوودەبوون بە دەرمانەکانی پریگابالین و گاباپێنتین

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دەرمانەکانی پریگابالین (pregabalin50+75+150mg) و دەرمانی گاباپێنتین (Gabapentin 100+300+400mg) ئالوودەبوون بەم دەرمانانە بەگشتی مەترسییەکی گەورەیە و زیانی گەورە بە تەندروستی و دەروونی  کەسەکە دەگەیەنێت، زۆربوونی حاڵەتەکانی ئالوودەبوونە بە دەرمانەکانی پریگابالین (Pregabaline) و گاباپێنتین (Gabapentin) کە دوو دەرمانن لە گرووپی دەرمانەکانی دژەپەرکەم (anti-convulstant) کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی ژانێک کە لە بنەچەدا لە دەمارەخانەکانەوە سەرچاوەی گرتبێت، هەر بۆیە زۆر بە بەربڵاوی بەکاردەهێنرێت بۆ حاڵەتەکانی ژانی پشت و لاق کە هۆکاری خزانی بڕبڕە (disc prolapse-ئنزیلاق فەقەرات)ـە،

حاڵەتەکانی ژان بەهۆی سستبوونی دەمارەخانەکان لە نەخۆشانی شەکرەی درێژخانیش ئەم دەرمانە بەکاردێنن، کە ئەمەش وایکردووە زۆر بە ئاسانی لە دەرمانخانەکان و تەنانەت نۆرینگەکانی یاریدەدەری پزیشکی و یاریدەدەری دەرمانساز دەست بکەوێت، بە بەراورد بە دەرمانە ئالوودەکەرەکانی تری وەک (تڕامادۆڵ یان کۆداین) زانیاری کەمتر بەربڵاوە لەسەر پریگابالین و گاباپێنتین کە دەکرێت ئەمانیش بەتەنها سێ پاکەت 

دەرمانەکە نەخۆشەکە ئالوودەبکەن، لەکاتێکدا ئالوودەبوون بە پریگابالین و گاباپێنتین زۆر تووندترە و کاریگەرییە درێژخایەنەکانی لەسەر دەروونی کەسی تووشبوو بەراورد بە بەشێکی زۆر لە دەرمانە ئالوودەکارەکانی تر زیاترە و چارەسەرەکەشی بەگشتی زۆر قورسترە.


سەرچاوەکان



60 بینین