حەبی Combined Oral Contraceptive

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-10-02-16:49:00 - کۆدی بابەت: 14794
حەبی Combined Oral Contraceptive

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حەبێکە کە بڕێکی کەم لە دوو هۆرمۆنیان تێدایە وەک هۆرمۆنە سروشتییەکانی پرۆجێسترۆن و ئیسترۆجین لە لەشی ئافرەتدا، بە شێوەیەکی سەرەکی کار دەکات بۆ ڕێگریکردن لە دەرچوونی هێلکە لە هێلکەدانەکان.

چۆن وەردەگیرێت؟

- ئەو ئافرەتانەی ئەم حەبە بەکاردێنن لەوانەیە لە (١٠٠) ئافرەت (١) ئافرەت دووگیان بێت. 
-ئەم حەبە هەموو ڕۆژێک دەنکێکی لێ دەخورێت لە هەمان کاتیشدا بۆ ئەوەی لەبیرت نەچێ،
 ئەم حەبە پاکەتێکە (٢١) دەنک یان (٢٨) دەنک حەبی تێدایە. لە ٢٨ دەنکە حەبەکە 
٧ حەب ڕەنگیان جیاوازە و هۆرمۆنیان تێدا نییە یان Iron لە پێکهاتەکەی هەیە یاخود ڤیتامین کە لەو ٧ ڕۆژەی کۆتایی دەخورێت و سوڕی مانگانەی ئافرەتەکە دەستپێدەکاتەوە.

شێوازەکانی بوونیان

پاکەتی ٢٨ حەب: کاتێک پاکەتێکی تەواو کرد، دەبێت ڕۆژی دواتر یەکەم حەب لە پاکەتەکەی دواتر بخوات.

پاکەتی ٢١ حەب: پاش ئەوەی دوا حەب لە پاکەتێک دەخوات، دەبێت ٧ ڕۆژ چاوەڕێ بکات و دواتر یەکەم حەب لە پاکەتەکەی تر بخوات. زۆر گرنگە کە لە کاتی خۆیدا دەست بە پاکەتی داهاتوو بکەیت. درەنگ دەست پێکردنی پاکەت مەترسی دووگیانی هەیە.

کێن ئەوانەی دەتوانن ئەم حەبە بەکار بێنن؟

• ئەو ئافرەتانەی منداڵیان هەبووە یان نەبووە.

• هاوسەرگیری کردبێت یان هاوسەرگیری نەکردبێت.

• لە هەر تەمەنێک بێت، بە هەرزەکاران و ژنانی سەروو ٤٠ ساڵیشەوە.

• پاش منداڵبوون و لە کاتی شیردانی دایکدا، پاش ماوەیەک (ڕاوێژی کارمەندی تەندروستی پێویستە).

• دوای لەبارچوون یان دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان.

• ئەو ئافرەتانەی جگەرەکێشن و تەمەنیان لە ٣٥ ساڵ کەمتربێت.

کەم خوێنی هەیە یان لە ڕابردوودا هەیبووە.

• ئەوانەی دەوالیان هەیە.

• ئەوانەی ئایدزیان هەیە، جا ئەگەر چارەسەری دژە ڤایرۆس وەربگرن یان نا.

ئەگەر بیرت چوو بیخۆی

- ئەگەر هاتوو ١ یان ٢ ڕۆژ بیرت بچێ ئەم حەبە بخۆی ئەوا هەر کە بیرت هاتەوە یەکسەر بیخۆ، مەترسی دووگیانی زۆر کەمە یان نیەتی.
بەڵام ئەگەر ٣ ڕۆژ یان زیاتر بیرت بچێ یان دەست بکەی بەخواردنی پاکەتێکی نوێ ٣ ڕۆژ درەنگتر ئەوا پێویستە Emergency Contraceptive pill بەکاربێت لە ماوەی ٧٢ کاتژمێر.


سەرچاوەکان



161 بینین